Aydoğan Kalabalık,Ramal Abdullah Mahmood
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
قاهیره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كه له میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له میسره رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن له سووریا.
له دوا رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میسر، پۆمپیۆ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی میسر ئه‌نجام دا و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش بۆ زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدراو و په‌خش كرا.
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام داوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌باره‌ی ورده‌كاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌گه‌نه لێكتێگه‌یشتن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش له‌ناو ده‌به‌ن و ئاسایشیش ده‌پارێزن، گوتی: "گوشاری سیاسیی و ئابووریمان خستۆته سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. له ئاسیا و ئه‌فریقای باكوور به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سزای قورس‌تر بخه‌نه سه‌ر ئێران و گوتی: "ئه‌مریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا قه‌ته‌ر، ئیمارات، سعوودیه و ته‌نانه‌ت میسریش له هه‌مان ئاستدا ده‌بینێ. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له هه‌موو ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر كه‌م بكه‌ینه‌وه نه‌ك ته‌نها له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
پۆمپیۆ تیشكی خسته سه‌ر گرنگیدانی وڵاته‌كه‌ی به ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل.