Dmitri Chirciu
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2021
مۆسکۆ- AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادەمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس ئەنجامدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆشکی کرملین، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پوتین و عەباس پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێیان لەیەکتری کردووە.
پوتین و عەباس دەربارەی پرسی فەڵەستین گفتوگۆیان کردووە، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە و، هەردوولاش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "پێویستە بەزووترین کات دانوستانەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل لەژێر چاودێری رووسیا، ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێبکاتەوە".