سياسەت, جيهان

پوتین بەرامبەر ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بایدن گەشبین نییە

سەرۆکی رووسیا، ڤلادەمیر پوتین، دەربارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجامی بدات، گەشبین نییە.

Dmitri Chirciu, Emre Gürkan Abay, Ali Cura  | 05.06.2021 - نوێکردنەوە : 05.06.2021
پوتین بەرامبەر ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بایدن گەشبین نییە

Moskova

مۆسکۆ- AA

سەرۆکی رووسیا، ڤلادەمیر پوتین، دەربارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجامی بدات، گەشبین نییە.

پوتین، لە میانەی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبورگ کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی رووسی (TASS)ەوە رێکخرابوو، تیایدا ئاژانسە هەواڵییە گرنگەکانی جیهان و لە نێویشیاندا ئاژانسی ئانادۆڵو ئامادە بوون، لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

ناوبراو، پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا-ی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندییەکان لە دۆخێکی خراپدان.

سەرۆکی رووسیا، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە هەردوو وڵات رێ لە یەک بگرن و بەرژەوەندییەکانی یەکتر لەبەرچاو بگرن، گوتیشی: "ئەوەی وای کردوە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا بکەونە ئەم دۆخەوە، ئێمە نین".

ڤلادیمیر پوتین، باسیشی لەو کۆبوونەوەیە کرد کە بڕیارە لە ١٦ی حوزەیراندا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجامیبدات و رایگەیاند: "دەربارەی ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی زۆر گەورە ناکەم. هەرچەندە رووسیا دروستکەری کێشەکان نییە بەڵام هەندێک بەرژەوەندی دژبەیەکمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە".

سەرۆکی رووسیا، جۆ بایدن-ی بە سیاسەتمەدارێکی خاوەن ئەزموون وەسف کرد و هیواشی خواست کۆبوونەوەکەی نێوانیان ئەرێنی بێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın