Dmitri Chirciu,Emre Gürkan Abay
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
مۆسكۆ - AA
سەرۆكى رووسيا ڤلادمير پوتين، رايگەياند لە چەند بابەتێكدا بۆچوونى جياوازيان لەگەڵ سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان هەيە و گوتى "ئەردۆغان، پياوێكە كە خاوەن قسەى خۆيەتى، كەسێكە كە ناخ و بەڵێنى يەكە".
پوتين، لە مۆسكۆى پايتەخت لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەى رۆژنامەوانى ساڵانەى خۆى ئەنجامدا كە چوار كاتژمێر و ٢٩ خولەكى خاياند.
پوتين، لە كۆنگرە رۆژنامەوانييەكەدا لە وەڵامى پرسيارى "لە نێو سەرۆكى وڵاتەكان كاميان گونجاوترينن بۆ گوتووێژ؟" گوتى"سەرجەم سەركردەكان خوێندەوارن و ئامادەى گوتووێژن".
پوتين، كە گوتى "ئامانجى هەموو سەركردەكان، چارەسەركردنى كێشەكانى ولاتەكەيانە بە شێوازى جياواز. سەركردەيەكى باش و سەركردەيەكى خراپ نييە". سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان-ى وەكو نموونە هێنايەوە.
پوتين، ئاماژەى بەوە كرد كە لە چەند بابەتێكدا لەگەڵ ئەردۆغان ناگونجێن و گوتى، "جارى وا هەيە بۆچوونەكانمان دژبەيەكە، بەڵام ئەردۆغان، پياوێكە كە خاوەن قسەى خۆيەتى، كەسێكە كە ناخ و بەڵێنى يەكە. ئەردۆغان، بۆ هەر شتێكى گونجاو بۆ وڵاتەكەى تاكو كۆتايى بۆى دەچێت. ئەمە، فاكتەرى تواناى پێشبينيكردنە. ئەمە، گرنگە بۆ ناسينى كەسى بەرامبەرت".