Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنەبەرگ ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر داوای ستۆڵتنەبەرگ ئه‌نجامدراوه و تێیدا سه‌باره‌ت به ئاگربه‌سته‌كه‌ی سووریا ستایشی چاوشئۆغڵوی كردووه.
له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ستۆڵتنەبەرگ پشتیوانیی ناتۆی بۆ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له سووریا ده‌ربڕی و هەردووڵا هه‌نگاوه‌كانی دواتری پێشهاته‌كانی سووریایان تاوتوێ كرد.
بابه‌ته‌كانی مه‌شقی سه‌ربازانی سوپای عێراق، پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب، پێشهاته‌كانی لیبیا و پشتگیریی ناتۆ بۆ توركیا تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بهزووتن كات كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.