جيهان, عێراق

"پلانی کشاندنەوەی راوێژکارانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت"

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی: "لە ماوەکانی رابردوودا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ٥٠٠ راوێژکاری لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق کشاندووەتەوە".

Zana Natık Kerem  | 20.01.2021 - نوێکردنەوە : 21.01.2021
"پلانی کشاندنەوەی راوێژکارانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی سەبارەت بە پلانی کشاندنەوەی راوێژکارانی سەربازیی سەربە ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق رایگەیاند کە ئەو پلانە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

لیوا تەحسین خەفاجی سەبارەت بە پلانی کشاندنەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "لیژنەیەک بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی پێکھێنراوە کە لەگەڵ ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، پلانیان بە ئامانجی کشاندنەوەی راوێژکارە سەربازییە بیانییەکان لە عێراق، داناوە".

راشیگەیاند کە پلانی کشاندنەوەی راوێژکارانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و گوتی:

"بەم دواییانە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ٥٠٠ راوێژکاری سەربازیی خۆی لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، کشاندووەتەوە".

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەیی ئەوەیان ھەیە، دۆسیەی ئەمنی عێراق بەڕێوەببەن.

ئەمەیش دوای وەدێت رۆژی ھەینی رابردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ژمارەی سەربازییەکانیان لە عێراق بۆ دوو ھەزار و ٥٠٠ سەرباز کەمکردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın