جيهان

پاکستان: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران"

Muhammet Nazım Taşcı  | 17.01.2024 - نوێکردنەوە : 17.01.2024
پاکستان: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران"

İslamabad

ئیسلام ئاباد - AA

سەرچاوە هەواڵگرییەکانی پاکستانی، ڕایانگەیاند کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی شەوی ڕابردوو ئیران کردیە سەر ویلایەتی بەلوچستان.

لە لێدوانێکیاندا بۆ ئاژانسی ئانادڵو، ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە کرد کە ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە شەوی ڕابردوو هێرشی کردووەتە سەر "گرووپی چەکداری بەناو جەیشوعەدل" لە پانجگور لە ناحیەکی سەر سنوورە، بەڵام تاران هێرشی کردووەتە سەر منداڵانی بێ تاوان.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەیش کرد پاکستان بەبێ بیرکردنەوە کاردانەوەی نابێت بەرامبەر هێرشەکەی ئێران، پەیوەست بەمەیش ئەو وەڵامە وەبیرهێندرایەوە کە شوباتی ٢٠١٩ لە بالاکۆت درایەوە بە هیندستان و، دەڵێن ئیسلام ئاباد باشە لە وەڵامدانەوەدا.

هەروەها سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە کۆبوونەوەی زۆر گرنگ و بەپەلە لە بارەی ئەو پرسە درێژەی هەیە و، هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکی ئێران.

سەرچاوەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە پاکستان ئاگاداری ڕەوشی هەرێمییە و، باس لەوە دەکەن ئێران کە نەیتوانی هاوکارێکی باش بێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکەی غەززە، هەوڵ دەدات لە ڕۆژەڤدا بمێنێتەوە.

دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی پێشێل کردنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی کرد بەبێ هۆکار لەلایەن ئێرانەوە و، ئاماژەی بەوە کرد کە لەو هێرشەدا دوو منداڵ کوژراون و سێ منداڵی کچیش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە جێگەی قبوڵ نییە سەروەری پاکستان بەو شێوەیە پێشێل بکرێت و، هێرشەکە دەرەنجامی جددی لێدەکەوێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın