Barış Seçkin
06 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2022
ڤاتیكان – AA
رێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس له‌باره‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا رایگه‌یاند: "ئه‌مه ته‌نها ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نییه به‌ڵكو جه‌نگێكه كه كوشتار، وێرانكاری و كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
پاپای ڤاتیکان له په‌نجه‌ره‌ی ژووری كاركردنییه‌وه كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی په‌تروس'ی پیرۆز له ڤاتیكان ده‌ڕوانێت، له میانی نزای رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینه‌وه گوتی: "رووباری فرمێسك و خوێن له ئۆكراینا دێته خوار. ئه‌مه ته‌نها ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نییه به‌ڵكو جه‌نگێكه كه كوشتار، وێرانكاری و كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. تا دێت ژماره‌ی زیانبه‌ركه‌وتووان زیاتر ده‌بێت، خه‌ڵكانێكی زۆر راده‌كه‌ن به تایبه‌ت دایكان و منداڵان".
رابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان داوایشی كرد کە دڵنیایی بدرێت له پاراستنی ئاسایشی رێڕه‌وه‌كانی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان.
پاپا فره‌نسیس هیوای خواست کە، هێرشی سه‌ربازی كۆتایی پێ بێت، ده‌ست بكرێت به دانوستان و رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگیرێت و گوتی: "له پێناو هێنانه‌دی ئاشتیدا ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. له‌م رۆژانه دوو كاردیناڵ بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵك چوونه‌ته ئۆكراینا. جه‌نگ شێتییه، تكایه رای بگرن".
ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له گۆڕه‌پانی په‌تروس'ی پیرۆز ئاماده‌بوون ئاڵای ئۆكراینا-یان به‌ده‌سته‌وه بوو.