Hakan Çopur
07 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2022
واشنتۆن-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی بكوژرێت ئه‌وا ئۆكراینا پلانی هه‌یه بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵات.
ئانتۆنی بڵینكن له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی، سه‌باره‌ت به ئایندهی ڤلادیمیر زێلێنسكی و جه‌نگی رووسیا-ئۆكراینا دوا.
دوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكاره‌كه ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه زێلێنسكی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "ره‌نگه ئه‌مه دوا گفتگۆمان بێت" و پرسی "ئه‌گه‌ر رووسیا زێلێنسكی بكوژێت، وه‌ڵامی ئه‌مه چی ده‌بێت؟ ئایا پلانێكی دۆخی لهناكاوتان هه‌یه بۆ پشتیوانییكردن له ده‌سه‌ڵاتێك كه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی نه‌كات؟" له وه‌ڵامدا بڵینكن گوتی: "بۆ ئه‌مه ئۆكراینییه‌كان پلانیان هه‌یه كه له ئێستادا ناتوانم بچمه نێو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه، به‌ڵام من ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه ئێمه به‌م شێوه‌یه یان به شێوه‌یه‌ك خوازیاری به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتین".
- "له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا كاری چالاك له‌باره‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌كه‌ین"
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی چ جۆره هاریكارییه‌ك له‌نێوان ئه‌مریكا و پۆڵه‌ندادا هه‌یه سه‌باره‌ی به دابینكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بۆ ئۆكراینا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك له‌وباره‌یه‌وه له نێوان واشنتۆن و وارشۆدا هه‌یه.
ئانتۆنی بڵینكن رایگه‌یاند: "له ئێستادا له‌گه‌ڵ دۆسته پۆڵهندییهكانمان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌یان بۆ ئۆكراینا دابینكرد، ئێمه چۆن ده‌توانین جێگه‌كانیان بۆ پڕبكه‌ینه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا كاری چالاك له‌باره‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌كه‌ین" و ئاماژه‌ی به خێرایی پێواژووه‌كه كرد.