Behlül Çetinkaya,Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
ئیسلام ئاباد - AA
فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربه هێزه‌كانی ئاسمانیی پاكستان له نزیك ئیسلام ئابادی پایته‌خت له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وته خواره‌وه و به هۆیه‌وه 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه پێنجیان سه‌ربازن.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سوپای پاكستان، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربه هێزه‌كانی ئاسمانیی پاكستان له ناوچه‌ی مۆرا كالو كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه 30 كم له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه دووره.
باس له‌وه كرا كه فڕۆكه‌كه له میانی مه‌شقی ئاسایی‌دا كه‌وتووه‌ته سەر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون و ئاگری گرتووه و له ئه‌نجامدا چه‌ند ماڵێك به هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
دوا به دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به‌كاره‌كانی رزگاركردن كرد.
له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا، 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 12یان مه‌ده‌نی و پێنجیان سه‌رباز بوون و دووانیان ئه‌فسه‌ر بوون به پله‌ی موقه‌ده‌م.
تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه.