Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
22 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
پارێزه‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ مایك كۆهین دانی به ژماره‌یه‌ك تۆمه‌ت داناوه كه خراونه‌ته پاڵی له به‌رده‌م دادگا له میانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای).
به‌رپرسانی ئێف بی ئای كۆهێنیان برده به‌رده‌م دادگا له نیویۆرك.
میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كۆهین كه به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراون له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی تره‌مپ بۆ كێبڕكڕی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠١٦ دانی به ژماره‌یه‌ك تۆمه‌ت داناوه كه خراونه‌ته پاڵی له كاتی دادگاییكردنیدا له نیویۆرك.
زاندراوه كۆهین دانی به هه‌شت تۆمه‌تی جیا داناوه له‌باره‌ی دزینی زانیاری و بوودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه، و له دادگا گوتوویه‌تی: "له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌ربژێره‌كه یاساكانی داراییم پێشێل كردووه".
تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه به‌ر له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پاره‌ی له سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌داوه‌ته كۆهێن بۆ بێده‌نگكردنی ئه‌كته‌ری فیلمه‌كانی پۆڕنۆ ستۆرمی دانیهلس، به‌ڵام كۆهێن له دادگا زانیاری جیاوازی داوه له‌وه‌ی باس كردووه. چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌مریكا نووسیوویانه كه كۆهێن دانی به‌وه‌دا ناوه ئه‌و پاره‌یه‌ی له بودجه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌رخان كردووه. نووسیوویانه: "بڕی ١٣٠ هه‌زار دۆلار بۆ بێدهنگگكردنی كه‌سێك ته‌رخان كراوه".
ئێف بی ئای به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كانی تره‌مپدا كاری ناسایاییان ئه‌نجام داوه.