Ramal Mahmood
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
نایرۆبی - AA
- ٣٠٠ هەزار هاووڵاتیی لە گوندەکانی ویلایەتی کیلیفی کینیا بەهۆی وشکەساڵییەوە لە برسێتی و تینوێتیدا دەژین.
- بەهۆی کەمتوانایی حکوومەتی کینیا لە یارمەتیدانی ئەم ناوچەیە خێرخوازان هەفتەی چەند جارێک بە تانکەر ئاوی پاک دەبەن بۆ ئەم ناوچانە و یەک تانکەر ئاو بە ١٥٠ دۆلار دەفرۆشرێت.
٣٠٠ هەزار هاووڵاتیی لە گوندەکانی ویلایەتی کیلیفی کینیا بەهۆی وشکەساڵییەوە لە برسێتی و تینوێتیدا دەژین.
بەرپرسی لقی ویلایەتی کیلیفی یەکێتیی مسوڵمانانی کینیا رەشید محەممد، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ماوەی شەش مانگە باران نەباریووە و ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی بەدەست نەبوونی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن.
موختاری گوندی میهیرینی فرانسیس ماکوبۆ ئەوەی خستە روو کە خەڵکی گوندەکەیان برسییە و ئەمساڵ ماوەیەکی دوورودرێژە باران نەباریوە و ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت. ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی نەمانی گیای وشکەوەکراو ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵانی گوندەکە مندار بوون. ژمارەیەکی زۆر خێزانەکانیش بەهۆی وشکەساڵییەوە ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ شوێنی دیکە.
بەهۆی کەمتوانایی حکوومەتی کینیا لە یارمەتیدانی ئەم ناوچەیە خێرخوازان هەفتەی چەند جارێک بە تانکەر ئاوی پاک دەبەن بۆ ئەم ناوچانە و یەک تانکەر ئاو بە ١٥٠ دۆلار دەفرۆشرێت.
گلادیاس کاوادا لەگەڵ چوار منداڵەکەی کە ١٥ کیلۆمەتر بەپێ بڕیبوو بۆ کڕینی جلیکانەیەک ئاو، ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی نەبوونی ئاوەوە نەیتوانیووە چێشت لێ بنێت.