جيهان

کینیا.. بەهۆی وشکەساڵییەوە ٢٠٠ هەزار کەس لە رۆژێکدا تەنها یەک ژەم دەخۆن

Gökhan Kavak  | 04.10.2021 - نوێکردنەوە : 18.10.2021
کینیا.. بەهۆی وشکەساڵییەوە ٢٠٠ هەزار کەس لە رۆژێکدا تەنها یەک ژەم دەخۆن

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە کینیا رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا، بەهۆی بەردەوامی وشکەساڵییەوە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس لە رۆژێکدا تەنها دەتوانن یەک ژەم بخۆن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەشی کەشناسیی کینیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی وشکەساڵییەوە سەدان هەزار کەس لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە ئەستەم خۆراک و ئاویان دەست دەکەوێت.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کینیایی تەنها دەتوانن لە رۆژێکدا یەک ژەم بخۆن، بەهۆی بەدخۆراکیشەوە نۆ هەزار کەس پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە بەهۆی وشکەساڵییەوە ئاژەڵەکانیش زیانیان پێگەیشتووە، ئەو دۆخەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کینیاییەکان دروست کردووە کە بژێویان لەسەر ئاژەڵداریە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın