Elaheh Salari,Mustafa Melih Ahıshalı
28 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
تاران - AA
بەهۆی وشکەساڵییەوە، قەبارەی ئاوی دەریاچەی ورمێ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا باکووری رۆژئاوای ئێران، یەک ملیار و ٩٠٠ ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران IRNA بڵاویکردەوە بەڕیوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای ئاوی هەرێمیی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، یوسف غەفارزادە کە لە هەمانکاتدا ئەندامی ناوەندی نۆژەنکردنەوەی دەریاچەی ورمێ-یە، دوایین زانیاری سەبارەت بە رەوشی دەریاچەکە کە بە دەریاچەی خوێوئاو ناسراوە خستووەتەڕوو.
یوسف غەفارزادە رایگەیاند ''قەبارەی ئاو لە دەریاچەی ورمێ ئێستا دەورووبەری چوار ملیار و ٣٨٠ ملیۆن مەتر سێجایە. ساڵی رابردوو لە هەمان قۆناغدا، شەش ملیار و ٢٨٠ ملیۆن مەتر سێجا بوو''.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کرد کە لە کاتێکدا فراوانی دەریاچەکە لە ساڵی رابردوودا، سێ هەزار و ٦٢٤ کیلۆمەتر چوار گۆشە بوو، ئەمساڵ دابەزیوە بۆ سێ هەزار و ٤٥٠ کیلۆمەتر چوار گۆشە و هۆکاری کەمکردنی قەبارەی ئاوی دەریاچەی ورمێ، وشکەساڵی و زۆری رێژەی بەهەڵمە بوونە.