جيهان

وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر سیاسەتی ئیدارەی بایدن لەبارەی غەززە، کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە

Hakan Çopur  | 28.03.2024 - نوێکردنەوە : 31.03.2024
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر سیاسەتی ئیدارەی بایدن لەبارەی غەززە، کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

کارمەندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئانێل شیلین کە وەک کاردانەوە بەرامبەر سیاسەتی ئیدارەی جۆ بایدن لە بارەی غەززە و ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل دەستیلەکارکێشایەوە، ڕایگەیاند: "ئەمریکا هەر شکۆمەندییەکی هەبێت وەک بەرگرییکارێکی مافەکانی مرۆڤ، لە دوای جەنگی (غەززە)وە تا ئێستا هەمووی لەناوچووە".

لە کاتێکدا کاردانەوەکان دژ بە بەردەوامی پشتیوانی بێ مەرجی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل درێژەیان هەیە، کارمەندێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە.

ئانێل شیلین کە کارمەندی بەشی پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی نزیک، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی لە ماڵپەڕی سی ئێن ئێندا بڵاوکرایەوە.

شیلین بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتی ئیدارەی بایدن گرت لە بارەی غەززە و باسی لەوە کرد کە حکوومەتەکەی و وەزارەتەکەی لە بەرامبەر کوژرانی دەیان هەزار فەڵەستینی بێتاوان بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە هیچیان نەکردووە.

لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا، شیلین ڕایگەیاند: "من ناتوانم خزمەت بە ئیدارەیەک بکەم کە ئەم کۆمەڵکوژییانەی ئیسرائیل ئەنجامیان دەدات بە ڕەوا دەبینێت، لەبەرئەوە دەست لە پۆستەکەم لە وەزارەتی دەرەوە دەکێشمەوە. ئەمریکا هەر شکۆمەندییەکی هەبێت وەک بەرگرییکارێکی مافەکانی مرۆڤ، لە دوای جەنگی (غەززە)وە تا ئێستا هەمووی لەناوچووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın