جيهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکەی سەر هەولێری لەگەڵ کازمی باس کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی توڕەیی لەبارەی ئەو هێرشە نیشاندا کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی دژبە داعش تیایدا جێگیرکراون.

Kasım İleri  | 17.02.2021 - نوێکردنەوە : 17.02.2021
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکەی سەر هەولێری لەگەڵ کازمی باس کرد

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی توڕەیی لەبارەی ئەو هێرشە نیشاندا کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی دژبە داعش تیایدا جێگیرکراون.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس باسی لەوەکرد کە ئەنتۆنی بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەنجامداوە.

نێد پرایس باسی لەوەکرد کە ئەنتۆنی بلینکن سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کارمەندە گرێبەستە کردووە کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە، هیوای چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواستووە و رایگەیاند ''وەزیر توڕەیی خۆی خستەڕوو لەبارەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کە کرایە سەر هەولێر''.

نێد پرایس هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ئەنتۆنی بلینکن زانیارییداوە بە مستەفا کازمی لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئەنجامیداوە و داوایکردووە کە حکوومەتی ناوەندی عێراق لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لە نزیکەوە کار بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندئاژۆکانی لایەنگری توندوتیژی.

گوتیشی: ''هەردوولا تاوتوێی هەوڵەکانیان کرد بۆ دۆزینەوەی بەرپرسیارانی هێرشەکەی دوێنێ و لێپێچینەوەیان، هەروەها تاوتوێی بەرپرسیارێتی و پابەندیەکانیان کرد لەبارەی پاراستنی کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی عێراق لەو وڵاتەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش''.

- هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر

بەپێی ئەو زانیاریەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەمریکاوە دەستکەوتوون، شەوی ١٥ی مانگی شوبات، ١٤ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و شارەکە کران.

لە هێرشەکەدا، کارمەندێکی گرێبەست گیانی لەدەستدا، نۆ کەسیش برینداربوون کە بریتین لە پێنج کارمەندی گرێبەست، سێ مەدەنی و سەربازێکی ئەمریکی.

گرووپێک بە ناوی ''سەرایا ئەولیا ئەلدەم'' کە پێشتر ناوی لەو کردانەدا نەبیستراوە کە لە عێراق ئەنجامدراون، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

دوای رووداوەکە لە هەندێک دەزگای راگەیاندنی هەرێمیی و نێودەوڵەتییدا بانگەشەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە گرووپەکانی سەربە ئێران لە پشت هێرشەکەوەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın