Tuğçenur Yılmaz,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Rewa Mahmood Hasan
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە لەپەیوەندیدان لەگەڵ بەغدا و هەولێر و ئەگەر پێویست بکات شاند دەنێرن و گوتی "بەردەوامین لەپەیوەندییەکانمان بۆ دەستگیر کردنی هێرشبەران، ئاشکرا کردنی ئەوەی کێ لە پشت ئەمەوەیە بە تەواوی وردەکارییەکانییەوە".
دوای گەڕانەوەی لە شاری جدە، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
چاوشئۆغڵو رایگەیاند بەکاتی ناوخۆ سەعات ١٥:١٥ کارمەندێکی کۆنسولخانەی تورکیا لەهەولێر لە رێستۆرانتێک لەکاتی نانخواردندا لە ئەنجامی هێرشی ٣ کەس شەهید بووە، داوای رەحمەتی بۆ دەکەین لە یەزدان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە هێرشبەرەکان هاوکات هێرشیان کردۆتە سەر مێزی تەنیشت و هێرشیان کردۆتە سەر دوو کەسی تری عێراقی و ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لەو کەسانە گیانی لەدەست داوە، ئەوەی تریشیان بە خەستی برینداربووە.
چاوشئۆغڵو گوتی: "لەگەڵ بەغدا و هەولێردا لەسەر هێڵین. گفتوگۆمان لەگەڵ مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیدا کرد و دەکەین. لەلایەکی ترەوە برام وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد عەلی ئەلحەکیم ئێستا لە واشنتۆنە لەگەڵ ئەویش گفتوگۆمان کرد، لە پەیوەندیداین. پەیوەندییەکانمان بەردەوامی دەبێت تاکو چی لەپشتی رووداوەکەوە هەیە بە وردەکارییەوە دەربکەوێت".
وەزیری دەرەوە رایگەیاند ئەگەر پێویست بکات وەفد دەنێرنە عێراق و گوتی، "دەبێت تەرمەکەمان بهێنینەوە. بۆ ئاشکرا کردنی ئەمە و رۆشن کردنەوەی رووداوەکە بەهەموو رەهەندەکانیەوە چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین".
چاوشئۆغڵو ئاشکرای کرد لە ناوخۆ و دەرەوەدا دەربارەی ئەو هەنگاوانەی پێویستە لەپەیوەندیدا دەبین.
لەبەرامبەر وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەگەر هەیە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە یان رێکخراوێکی تری تیرۆریستی هێرشەکەی ئەنجام دابێت، چاوشئۆغڵو گوتی: "کاتێک هێرشێکی لەم چەشنە روودەدات ئەوەی بە خەیاڵدا بێت هەر ئەمەیە، ئایا هێرشێکی تیرۆریستییە، بەڵام کاتێک لە مێزی تەنیشتیش دوو عێراقی هێرشیان دەکرێتە سەر، یەکێکیان دەکوژرێت و ئەوی تر بە خەستی بریندار دەبێت، بۆ ئەوەی ئەمانە تەواو ئاشکرا بکرێت، دەبێت زانیاری روون بە وردەکارییەوە بدرێت ئایا هێرشێکە بۆسەر ئەوانە".
چاوشئۆغڵو رایگەیاند لە قۆناغەکانی داهاتوودا ئەگەر زانیاری دەرکەوتن بڵاوی دەکەنەوە.