Bahattin Gönültaş
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
بەرلین- AA
وەزیری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا، پێتەر ئالتمایەر دوای ئەوەی لە ٢١ی ئەیلوولدا بەشداری کۆبوونەوەی وەزیرانی بازرگانی یەکێتیی ئەورووپای کرد و دەرکەوت یەکێک لە کارمەندەکانی ناو کۆبوونەوەکە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە، بڕیاریدا خۆی کەرەنتین بکات.
پیتەر ئاڵتمایەر شەوی رابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسی: "ئەمڕۆ، زانیم کە یەکێک لە کارمەندانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بازرگانی یەکێتیی ئەورووپا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. وەک خۆپارێزییەک بڕیارمدا خۆم لە ماڵەوە کەرەنتین بکەم".
وەزیری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا، ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە کە رۆژی هەینی پشکنینی کۆرۆنای کردووە و پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە، لەئێستاشدا باری تەندروستیی جێگیرە.
دوێنێش وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، هێیکۆ ماس بەهۆی ئەوەی یەکێک لە پاسەوانەکانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو، بڕیاریدا خۆی کەرەنتین بکات.