Muhammet Kurşun
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
تاران - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند کە بابەتی سووریا هەماهەنگییەکی تایبەتی پێویستە و لەگەڵ رووسیا و تورکیا، هەنگاوی گونجاویان بۆ ئەوە گرتووەتەبەر.
محەمەد جەواد زەریف کە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری فەرمی ئێوارەی دوێنێ گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، بۆ میدیای وڵاتەکەی دوا.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوە کرد کە خاوەنی هاریکارییەکی باشن لەگەڵ رووسیا و بە دوای رێگاکانی زیادکردنی ئەوەدا دەگەڕێن و گوتی: ''کێشەی جددی لە ناوچەکەماندا هەیە. بابەتی سووریا پێویستی بە هەماهەنگیی تایبەت هەیە. لەگەڵ رووسیا و تورکیا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانادا، هەنگاوەکانمان لە سووریا رێکدەخەین''.
محەمەد جەواد زەریف باسی لەوەیش کرد کە لە کۆبوونەوەکاندا، دانوستانەکانی ئاشتیی نێوان بزووتنەوە تاڵیبان و حکوومەتی ئەفغانستان تاوتوێ دەکەن.