Hawkar Yaseen
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
هەولێر - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا نیگەرانی ئەمریکای بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەولێری راگەیاند و نووسیویەتی، "تووڕە و نیگەرانین لەو هێرشانە".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە "زۆر توڕە بووین بە هەواڵی ئەو هێرشانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدران، گەلی عێراق دەمێکە ئازار و مەینەتی زۆر بە دەست ئەم جۆرە لە توندوتیژی و پێشێلکردنی سەروەریی دەبینن کە دەکرێتە سەریان".