Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، ئەو ڕاگەیاندراوە دەریاییانەی وەک تانەی تەکنیکی دەربارەی چالاکییە نایاساییەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە بڵاوکراونەتەوە، وەک ئەوەی لە میدیاکانی یۆناندا بانگەشەی بۆ دەکرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ نین، بەڵکو بە شێوەیەکی هەمیشەیی بڵاوکراونەتەوە.
دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی وەزارەتەکە بۆ خستنەڕووی زانیاریی ڕۆژنامەوانی، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ڕۆژەڤ درایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دوایین دۆخی سووریا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد سەدەگە پابەندی ڕێککەوتنەکانی ١٠ی ئادار و ١٨ی کانوونی دووەم نەبووە کە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی هەمیشەیی، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە پێشێل کردنی ئەو ئاگربەستەی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژکراوەتەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنیی لەسەر پرۆسەی تێکەڵبوون دروست کردووە.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند: "وەک هەمیشە ئاماژەمان پێ کردووە، لە نزیکەوە چاودێریی ئەو پێشهاتانە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکەکانمان، کارمەندەکانمان و سنوورەکانمان لە ناوچەکەدا دەگرینەبەر. کردنەوەی ڕێڕەوی هاوکاریی مرۆیی لە ناوچەکە لەلایەن حکوومەتی سووریاوە، وەک پێشهاتێکی دڵخۆشکەر دەبینین. وڵاتەکەمان لە چوارچێوەی پرەنسیپی 'یەک دەوڵەت، یەک سوپا' و لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاک و سیاسیی سووریا، بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی ئەو وڵاتە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕاگەیاندراوی (NAVTEX) کە لە دەریای ئیجە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتەکە ڕایگەیاند: "ئەو ڕاگەیاندراوە دەریاییانەی وەک تانەی تەکنیکی دەربارەی چالاکییە نایاساییەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە بڵاوکراونەتەوە، وەک ئەوەی لە میدیاکانی یۆناندا بانگەشەی بۆ دەکرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ نین، بەڵکو بە شێوەیەکی هەمیشەیی بڵاوکراونەتەوە".
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێران، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد وەک تورکیا خوازیاری ئەوە نین گرژی و پێکدادانی نوێ لە ناوچەکەدا ڕوو بدات. هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو پێکدادانەکان و جێگیرکردنی ئارامیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا بەردەوامن، بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بەرامبەر هەر ئەگەرێکی نەرێنیی گیراوەتەبەر.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
