ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوە و يەكێتیى ئەورووپا و هەماهەنگى ئيسپانيا، ئارانخا گۆنزالێز لايا رایگه‌یاند "به بڕوای من جیهانی سبه‌ی سه‌رله‌نوێ 'به جیهانی ده‌بێته‌وه'. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی كه له‌ئێستادا وزه بە به‌جیهانیبوون دەبەخشێت، جارێكی دیكه به‌جیهانیبوون ده‌بینین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش، پێویسته دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی به‌جیهانیبوون كه به 'ته‌كنه‌لۆجیای دیجیتاڵ' ناونراوه، له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م هاووڵاتییانه‌وه كه به‌شێكن لێی، بواره‌كانی كاركردن، توانای ده‌ست پێڕاگه‌یشتن و به‌كارهێنانیان به نرخی گونجاو هه‌یه".
ئارانخا گۆنزالێز لايا كه لە چوارچێوەى سەردانێكى فەرميدا لە ئەنقەرهيە له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو باسى سەردانەكەى بۆ توركیا، پەيوەندييە دووقۆڵييەكان و بابەتەكانى ناوچەكەى كرد.
وەزيرى دەرەوە و يەكێتیى ئەورووپا و هەماهەنگى ئيسپانيا، ئارانخا گۆنزالێز لايا ئاشكراي كرد كە لە دواى ڤايرۆسى كۆرۆناوە يەكەم سەردانى فەرمى لە دەرەوەى يەكێتیى ئەورووپا بۆ توركيا ئه‌نجامداوه و رایگه‌یاند کە لەگەڵ وەزيرى دەرەوهى توركيا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو بابەتەكانى ناوچەكە وەك دەرياى ناوەڕاست، ليبيا و سووريا، پەيوەندييە دووقۆڵييەكان و وەبەرهێنان و بازرگانى لەنێوان هەردوو وڵات و پەيوەندييەكانى توركيا و يەكێتىی ئەروپامان تاوتوێ كرد.
ئارانخا گۆنزالێز لايا ئاماژەى بە گرنگى بونياتنانى پەيوەندى نێوان توركيا و يەكێتیى ئەورووپا لەسەر بنەمای متمانە پێ كردن كردەوە و سەبارەت بە پەيوەندى نێوان توركيا و ئيسپانيا گوتى: "تەنها دۆست نيين. لە ناتۆدا دۆستتان نابێت، هاوپەيمانتان دەبێت و ئەوە لە دۆست زياترە".
ئەو پرسیارانەى ئاراستەى وەزيرى دەرەوە و يەكێتیى ئەورووپا و هەماهەنگى ئيسپانيا، ئارانخا گۆنزالێز لايا كراوە و ئەو وەڵامانەى بەدەست هاتوون بەم شێوەيە:
- پرسيار: لە ساڵى ١٩٩٨دا پلانى كاركردنى هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات‌دا واژووكرا. ئايا بنەماى پەيوەندييەكان لەڕێگەى ئەم پلانەوە دياريی دەكرێت ياخود بە پێى مەرجەكانى ئێستا پێويستییان بە چاوپێخشاندنەوە هەیە؟
- وەڵام: دەتوانم ئەوە بڵێم، رێكکەوتنەكە تەنها لە بوارەكانى قەبارەى بازرگانیى كە گەيشتووەتە ١٢ مليار دۆلار و وەبەرهێنان و ئابوورى نييە لە بەرژەوەندى توركيا و ئەو كۆمپانيا ئيسپانيانەى كە وەبەرهێنانى گەورەيان لەو وڵاتەدا هەيە، هاوكار بووە بۆ ئەوەى توركيا پەيوەندى قوڵترى لەگەڵ ئيسپانيادا هەبێت، بەڵام تەنها لە ئابوورى و بازرگانيیدا نييە لە هەمان كاتدا، ديالۆگێكى قوڵ لەنێوان وەزيرانى بەرگريماندا هەيە. وەزيرانى ناوخۆیش لە ديالۆگدان. تيمەكانى وەزارەتى دەرەویش بەبەردەوامى لە پەيوەنديدان. لە بوارەكانى گەشتيارى و تەندروستيیشدا هەماهەنگيیمان هەيە. هەربۆيە (پلانى كاركردنى هاوبەش) زۆر گەورەبوو و بەتێپەڕبوونى كات ئەم پەيوەندييە تەنها لەنێوان حكوومەتەكاندا نەما، بەڵكو لەنێوان شارەكانيش پەرەى سەند. شارەكانى توركيا وەكو ئەنقەرە، ئيستانبوڵ، ئانتاليا لەگەڵ شارەكانى ئيسپانيا نەك تەنها لەڕێگەى حكوومەتەوە، بەڵكو لەڕێگەى خوێندكارانەوە هەماهەنگييان هەيە. چەندين خوێندكارى ئيسپانى لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئيراسمۆسەوە هاتوون بۆ توركيا و چەندين خوێندكارى تورك دەيانەوێت بێن بۆ ئيسپانيا. واتا هەماهەنگى و پەيوەندييەكان زۆر قوڵ و فراوانن. ئەو کارەى كە دەمەوێت بيكەم، قوڵتركردنى پەيوەندييەکانە. لەبەر ئەوەى ئەوە دەبينم كە دەرفەتى زياتر هەيە كە هەردوولا سوودى لێبينن.
- پرسيار: ئايا بەڕاى تۆ كۆمەڵگاى توركى و ئيسپانى بەپێى پێويست شارەزاى يەكترن؟ دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەنگاوانە بكەن كە تاكو ئێستا نێنراون؟
- وەڵام: دەمانتوانى باشتر يەكترى بناسين. ئەمەیش پێويستى بە بەريەككەوتنى زياترە. ئەم بەريەككەوتنانە، دەبێت لە ئاستى وەرزش و كولتوور بێت. دەزانم توركيا و ئيسپانياش لەو وڵاتانەن كە تۆپى پێيان خۆش دەوێت. ئەم ديالۆگە پێويستە لەڕێگەى بيرمەندەكان، رۆژنامەنووسان، خوێندكاران و پياوانى كارەوە بونياتبنرێت. ئەوەى پێويستە بيكەين، پەيوەندى نێوان كۆمەڵگاكەمان قوڵتر بكەين. دەتوانين ناوى بنێين 'پەيوەندى لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ'. لەبەر ئەوەى ئەمە، تاكە گەرانتييە كە ئێمە لە كۆتايى رۆژدا زياتر ئاشناى يەكتر دەبين. كاتێكيش كە ئاشناى يەكتر دەبين پەيوەندييەكان پتەو دەبن.
- پرسيار: توركيا لە بەرەنگاربوونەوەيەكى فرە رەهەندایە دژبە رێكخراوە تيرۆريستييەكانى پەكەكە/يەپەگە، داعش و فەتۆدا. ئێوە چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بەرەنگاربوونەوەیە دەكەن كە لە هەمانكاتدا پەيوەندى بە ئاسايشى يەكێتیی ئەورووپاشەوە هەيە؟
- وەڵام: ئێمەیش وڵاتێكين كە بەدەست تيرۆردا ناڵاندومانە، تۆزێك دەزانين كە تيرۆريزم چييە. هەر بۆيە، بابەتێكە كە ئێمە هاوهەستين لەگەڵيدا، بۆ نمونە هاوكارى توركيا دەكەين لە بەرەنگاربوونەوەى جيهانىی دژبە داعش و بەردەوامين. ئەمە تەنها يەكێكە لەو كارانەى كە پێكەوە بەڕێوەيدەبەين. لەسەر ئاستى جيهانيشدا لە نەتەوە يەكگرتووەكان لە زۆربەى بابەتەكانى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆريزم هەماهەنگى دەكەين.
- پرسيار: چى دەڵێن سەبارەت بە پێشهاتەكانى ليبيا؟ لەم نزيكانە لە روونكردنەوەيەكتاندا، گوتتان "پێويستە يەكێتیى ئەورووپا رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست وەك شوێنێكى ستراتيجيیتر ببينێت". دەتوانن ئەم لێدوانەتان زياتر روون بكەنەوە؟ ئەمە نيگەرانییەكانى توركيا كەمتر دەكاتەوە يان توركيا و يەكێتیى ئەورووپا زياتر دەكات بەگژ يەكدا؟
- وەڵام: پێش هەموو شتێك دەرياى ناوەڕاست دەريايەكى هاوبەشمانە. لەگەڵ توركيا دابەشي دەكەين، لەگەڵ يۆنان، قوبرس، ليبيا، ئيتاڵيا، فەڕەنسا، جەزائر و مەغريب دابەشي دەكەين. هەموومان ئەم دەريايە بەش دەكەين و هەموومان بەرپرسيارێتى ئەمن و ئاسايش و خۆشگوزەرانى دەرياى ناوەڕاست لە ئەستۆ دەگرين. بۆيە وەكو ئيسپانيا نيگەرانين، لەوەى لە ليبيا دەگوزەرێت كە هەڕەشەيە بۆسەر ئاسايشى دەرياى ناوەڕاست و بەهۆيەوە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسايشى ئيسپانيا. لەبەر ئەم هۆيە، ئەو پەيامەى كە هێناومە بۆ ئەنقەرە بەم ئاراستەدايە. بانگى هەموو لايەنەكانى ليبيا دەكەين كە بەبێ مەرج ئاگربەست رابگەێنن و بۆ گفتوگۆى چارەسەرکردنى سياسیى بگەڕێنەوە بۆ پێواژووى بەرلين لەژێر سايەى نەتەوە يەكگرتووەكاندا.
خوازیارین ئه‌م وه‌ڵامه به‌ده‌ست لیبییهكانهوه بێت. ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌سه‌رمان بیكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه لیبییه‌كان بچنه سه‌ر مێزی دانوستان هانیان بده‌ین چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه كه هه‌مووان بگرێته‌وه. هاوكات ئێمه له ئه‌ورووپا و ئیسپانیا زۆر هه‌ستیارین. هه‌ستیارین له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی رێزگرتن له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه له گه‌مارۆی چه‌ك كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندی كردووه و ئێمه‌ش به‌شێكین له رێكخراوه‌كه. كه ده‌ڵێین له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه، بێ جیاوازییكردن له‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ریا، ئاسمان یان وشكانییه‌وه دێت، مه‌به‌ستمان هه‌مووانه. پێمانوایه به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له چوونی چه‌ك، پێویسته هه‌موومان رێز له‌و به‌ڵێنه بگرین كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردوومانه‌ته بڕیار.
پرسیار: ئه‌و رێكارانه چیین كه حكوومه‌تی ئیسپانیا گرتوویه‌تییه به‌ر بۆ رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌تایبه‌ت كاتێك كه وه‌رزی گه‌شتیاریی كراوه‌ته‌وه و له به‌ریتانیاوه كه به‌رده‌وام رێژه و ژماره‌كانی په‌یوه‌ست به حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له گۆڕاندان و له‌و وڵاته‌وه ملیۆنه‌ها كه‌س به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی پشووی هاوین سه‌ردانی ئیسپانیا ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵام: په‌تاكه له ئیسپانیا كۆنترۆڵ كراوه. رێكارمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریی تووشبووه‌كان بكه‌ین، به‌دواداچوون بۆ په‌یوه‌ندیی و به‌ركه‌وته‌كانیان بكه‌ین و ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، داببڕین. دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تییمان به‌توندی ده‌ست پێوه‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی دراوسێكان پارێزراوبن، به‌ڵام هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، ئێمه‌یش ئه‌وه ده‌زانین كه به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌ك یان رێگایه‌كی چاره‌سه‌ركردن، له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا ده‌ژین له كۆمه‌ڵگه‌كانماندا.
پرسیار: داكۆكیتان له‌وه كرد كه كۆرۆنا 'جۆرێكی دیكه‌ی به جیهانیبوون له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت'. له‌ڕووی جیۆپۆڵه‌تیكی و ئابوورییه‌وه ئه‌م دۆخه چ كاریگه‌رییه‌كی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و جیهان به گشتیی ده‌بێت؟
وه‌ڵام: له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌و شتانه‌ی پێشتر باوبوون، دیسان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه. جووڵهیهكمان به ئاراسته‌ی به دیجیتاڵبوون ده‌بینی، و ئه‌مه تاوی سه‌ند. ئه‌مه‌مان له په‌روه‌رده، پاره‌دان، و بازاڕكردنی ئۆنڵایندا دی. ئابوورییه‌كانمان به‌ره‌و رێكاری درێژهپێدراوتری به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردن ئاراستهكردوون. ئه‌مه له‌گه‌ڵ په‌تاكه‌دا خێراتر بوو، چونكه هه‌ستمان به گرنگیی به‌ڕێوه‌بردنی ئابوورییه‌كانمان له‌سه‌ر شێوازی درێژهپێدراوتر، كرد. زۆرتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه نایه‌كسانییه‌كان بۆ سیستمی دیموكراتییمان باش نیین. ئه‌وه‌مان بینی كه راوه‌ستانی ئابووریی چ كاریگه‌رییه‌كی كردووه‌ته سه‌ر نه‌داران. هه‌موو ئه‌مانه پێشتر هه‌بوون، به‌ڵام كۆرۆنا ئه‌م بابه‌تانه‌ی خسته نێو ژیانێكی نوێوه. پێموایه جیهانی سبه‌ی جیهانێكی به جیهانیبوو نابێت. به بڕوای من جیهانی سبه‌ی سه‌رله‌نوێ 'به جیهانی ده‌بێته‌وه'. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی كه له‌ئێستادا وزه بە به‌جیهانیبوون دەبەخشێت، جارێكی دیكه به‌جیهانیبوون ده‌بینین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش، پێویسته دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی به‌جیهانیبوون كه به 'ته‌كنه‌لۆجیای دیجیتاڵ' ناونراوه، له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م هاووڵاتییانه‌وه كه به‌شێكن لێی، بواره‌كانی كاركردن، توانای ده‌ست پێڕاگه‌یشتن و به‌كارهێنانیان به نرخی گونجاو هه‌یه.
پرسیار: ئه‌و رێكارانه چین كه هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌یگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له شه‌پۆلی نوێی په‌تاكه له كاتێكدا كه سنووره‌كانیان سه‌رله‌نوێ كردووه‌ته‌وه؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی كه كردوومانه، ئه‌وه‌یه دڵنیابووین له‌وه‌ی سنووره‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌تاكه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رجی دیپلۆماتی و یان رێككه‌وتنی سیاسیی. ئه‌وه‌ی له مێشكماندایه ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌نگاری په‌تاكه ببینه‌وه و له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌دا، شه‌فاف بین و به‌ڕووی ئه‌وانه‌ی كه زانیارییه‌كانیان له باره‌ی په‌تاكه‌وه باشتر ده‌خوێنرێته‌وه، سنووره‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
پرسیار: ئیسپانیا، یەکێکە لە وڵاتانی پێشەنگ لەبارەی پشتیوانییکردن لە بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپادا. لەئێستادا دانوستانەکان هەڵپەسێردراون. ئایا چارەسەری ئەوە چییە، یاخود چانسی زیندووکردنەوەی دانوستانەکان هەیە؟ ئایا ئیسپانیا پشتیوانی دەکات لە کردنەوەی بڕگەی نوێ لە قۆناغی ئەندامێتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا و گفتوگۆکانی پەیوەست بە هەڵگرتنی ڤیزە؟
وەڵام: بەڕای من ئەو شتەی کەموکوڕی هەیە متمانەیە. دەبێت متمانە بنیات بنێین، بەڵام ئەوەیش بە بەشداری هەردوو لا دەبێت، واتا لە لایەک تورکیا و لە لایەکی دیکە یەکێتیی ئەورووپا. واتا ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەین ئەمەیە؛ لەم نێوەندەدا ئەوە ئامانجی سەردانەکەمە بۆ تورکیا. دەبێت متمانە لەنێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپادا دروست بکەین. لە ئەنجامدا دانوستانەکان لەگەڵ وڵاتێک دەکرێت کە دەخوازێت ببێت بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا. بۆ فراوانکردنی خێزانەکە دەبێت ئێوە دڵنییا بن لە متمانە بە لایەنی بەرامبەر و لایەنی بەرامبەریش دڵنیابێت لە متمانە بە ئێوە. ئەوە کاری بەرامبەرییە. لەبەرئەوە بەڕای من ئەو شتەی کە زۆر پێیوستمانە بنیاتنانی متمانەیە. متمانە تەنها بە قسە ناکرێت، بەڵکو بە کردەوە بنیات دەنرێت. دڵنیام لەوەی رێگایەک دەدۆزینەوە بۆ ئەوەی متمانە بۆ پەیوەندییەکانمان دروست بکەین.
پرسیار: تورکیا لەنێو بابەتەکانی رۆژەڤی دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بوو کە لە بڕۆکسل بەڕێوەچوو. ئێوە تورکیاتان وا پێناسە کردووە وەک هاوبەشێکی ناتۆ کە پەیوەندی نایابی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا هەیە، بەڵام لەلایەن ئەورووپاوە بە نیگەرانییەوە چاودێری دەکرێت. ئەو نیگەرانیانە چییە لەبارەی تورکیاوە؟
وەڵام: تورکیا تەنها هاوبەشێک نییە، تورکیا ئەندامی ناتۆیە. تەنها دۆست نیین. لە ناتۆدا دۆستتان نابێت، هاوپەیمانتان دەبێت کە لە پێش دۆستایەتییەوە. لەگەڵ (هاوپەیمانەکانتاندا) بابەتانی زۆر گرنگ بەش دەکەن. ئیسپانیاش ئەوە لەگەڵ تورکیا بەش دەکات. مووشەکەکانی لەگەڵ بەش دەکات. هاوکاری ئەو وڵاتە دەبین بۆ پاراستنی متمانەی بەرامبەر وڵاتانی سێیەم. ئەوەیش پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ وڵاتێکی وەک تورکیا نیشان دەدات کە ئەندامە لە ناتۆ. لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسمان لە جووڵە تاک لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم دواییە کرد لە ناوچەی کۆچ جا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بێت یان لیبیا. لە هەموو ئەم بوارانەدا هەمان ئامانج و هەمان سەختی لەگەڵ تورکیا بەش دەکەین، بەڵام لە لایەنی یەکێتیی ئەورووپاوە نیگەرانییەک هەیە سەبارەت بەو هەنگاوانەی تورکیا ناونی. لە کاتێکدا ئەمانە روو دەدەن دڵنیام کە تورکیاش هەندێک هەستیاری هەیە لەبارەی ئەو هەنگاوانەی ئەورووپا ناونی. لەبەرئەوە ئەوە یارییەکی تۆمەتبارکردن نییە، بەڵکو یاری تێگەیشتنە لە دیدی لایەنی بەرامبەر. کاتێکیش لە لایەنی بەرامبەر تێگەیشتین دەتوانین بە وەرچەرخانێک بۆ داهاتووە رێگایەکی خوازراو بدۆزنەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنم بۆ ئەنقەرە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورک ئەوە بوو.
پرسیار: ئایا پێتانوایە پشتیوانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا بەپێی پێویستە؟ بەڕای ئێوە تورکیا پشتیوانی پێویست بەدەست دەهێنێت لە میوانداریکردنی ئاوارە سوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی؟
وەڵام: ئیسپانیا هەست بە نیگەرانییەکانی تورکیا دەکات لەبارەی کۆچی نایاسایی، چونکە ئیسپانیاش وڵاتێکە رووبەڕووی کێشەی کۆچبەری نایاسایی بووەتەوە. لەبەرئەوە تێ دەگەین لەوەی کە ئەو سەختیانە چین روبەڕووی تورکیا بووەتەوە. ئێمەیش رووبەڕووی هەمان سەختیی بووینەتەوە. دەتوانم بە دروستی ئەوە بڵێم کە باشترین رێگای بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی گفتوگۆکردنە لەگەڵ دراوسێ و هاوبەشەکاندا. ئەوەیش بەوە ناکرێت تەنها لایەنی بەرامبەر یان ئێوە ئەوە ببینن، بەڵکو دەبێت بە کێشەیەک بببینرێت کە هی هەردوولایە و بە هەستی بەرپرسیارێتیەکی هاوبەش مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. رێگای بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بەوە دەکرێت.
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وه‌یه. گه‌یشتینه بە رێككه‌وتنێک كه كێشه‌كانی سووریا، مه‌غریب، مۆریتانیا، گینێ و سێنیگال كێشه‌ی هاوبه‌شی هه‌موومانن، نه‌ك ته‌نها هی ئیسپانیا. پێموایه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش ئه‌مه دروسته. ئه‌مه ته‌نها كێشه‌ی توركیا نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی توركیا و یه‌كێتیی ئهورووپایشه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه باشترین رێگا دیالۆگی نێوامانه.
به بۆچوونی من ئه‌ورووپا له‌و هاوكارییه مه‌زنه‌ی توركیا تێ ده‌گات بۆ په‌نابه‌رانی سووریا. له‌به‌رئه‌مه‌یشه ئه‌ورووپا به راده‌یه‌كی باش هاوكاری توركیای كرد به‌هۆی میوانداریكردنی په‌نابه‌رانی سووریا و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌مه. به بۆچوونی من ده‌بێت توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ به رووسیایشه‌وه رۆڵ بگێڕین له هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له سووریا بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به ئارامی بچنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان. ئێستا ئه‌و خاڵه‌ی پێویسته سه‌رنجمان له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بارگرانی سه‌ر په‌نابه‌رانی سووریا ناسهقامگیریییه له سووریا.
پرسیار: ئاماژه‌تان به‌وه دا كه كاری له پێشینه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێویسته ئه‌وه بێت دوای په‌تاكه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین ئاسایی ببێته‌وه به كرده‌یی هاوكاری ئه‌و وڵاتانه بكات. بۆ ئه‌مه بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه؟
وه‌ڵام: له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین كه زۆربه‌یان داهاتیان مامناوه‌نده له دیالۆگداین. یه‌كێك له كێشه سه‌خته‌كانی ئه‌و وڵاتانه ڤاكسین و چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه كه هه‌ر ڤاكسین بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وانی ده‌نێرین.
ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری له‌پێشینه‌یه. دووه‌مین كاری لهپێشینهیش گه‌یاندنی ئابوورییه به وڵاتانی داهات مامناوه‌ند. ده‌بینین ئه‌و وڵاتانه له هه‌لومه‌رجی به ئیمتیازدا ناتوانن ئابووری وه‌ربگرن. ژماره‌یه‌ك وڵات له هه‌لومه‌رجی توندی ئابووریدا به سه‌ختی سه‌رمایه و قه‌رزی پێویستیان پێ ده‌گات بۆ به‌هێزكردنی ئابوورییه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر كۆرۆنادا. كار له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین ده‌كه‌ین و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یش تاوتوێی ئه‌مه ده‌كه‌ین.
پرسیار: ئیسپانیا له ٢٠٠٥ به پێچه‌وانه‌ی ئارگیومانی پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان كه تێزی سه‌رچاوه‌ی پێكدادانه هه‌ره گرنگه‌كانی ناسنامه كولتوورییه‌كان دوای جه‌نگی سارد پێشنیازی پێكهێنانی "هاوپه‌یمانێتیی شارستانییه‌ته‌كان"ی پێشكه‌ش بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد. ئیسپانیا و توركیا بۆ پێشخستنی هاوپه‌یمانێتیی شارستانییه‌ته‌كان بڕیاری پێكه‌وه كاركردنیان دا. ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه چی بوون و به‌پێی ههولومهرجهكهیش گرنگی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له چی دایه؟ له‌لایه‌كی دیكه‌وه ١٥ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا تێپه‌ڕیووه. ئایا له‌مباره‌یه‌وه چ پێشكه‌وتنێك رووی داوه؟
وه‌ڵام: ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رۆژه‌ڤی هاوپه‌یمانێتیی شارستانییهتهكانمان هێنایه ئارا. پێویسته رۆژهڤهكانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه فراوان بكرێن و چه‌ندین مادده‌ی وه‌ك دژایه‌تی بیانییه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جوداخوازی، ته‌بایی فره‌یی و جیاوازییه‌كان، بڕیاری پێشوه‌خته له‌باره‌ی كۆچبه‌ران له‌وه‌دا جێ بكرێنه‌وه... به سوودوه‌گرتن له ئه‌زموونی ١٥ ساڵی رابردوو پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و بۆ ١٥ ساڵی داهاتوو دابنێین.
پرسیار: دوای مشتومڕی زۆر حكوومه‌تی ئیسپانیا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كه‌ته‌لۆنیا كۆبۆوه. ده‌رچه و رێگای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه چییه؟
وه‌ڵام: ته‌نها به جیاوازییه‌كان فێری ژیان ده‌بین. ده‌كرێت به دیالۆگ و رێزگرتن له یاسا ئه‌مه بكرێت. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له چوارچێوه‌ی یاساكان دیالۆگ، دانوستان، گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت. یاسا ئێمه ده‌كاته یه‌ك و ئێمه‌ی كردووه‌ته وڵات و كۆمه‌ڵ، به‌ڵام گرنگه دیالۆگ وه‌ك ئامرازێك له‌نێو كۆمه‌ڵدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر تێڕوانینه جیاوازه‌كان به‌كار بهێندرێت. ئه‌و رێگایه‌ی حكوومه‌ت گرتوویه‌تییه به‌ر دیالۆگه و هه‌میشه‌یش جه‌ختی له پابه‌ندبوون به دیالۆگ كردووه‌ته‌وه.
پرسیار: ئایا سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی سێ ریفراندۆم لەسەر گەرووی جەبەل تارق لە بەرژەوەندی بەریتانیا بوون لە دوای قۆناغی بڕێکست ناوچەکە پێویستی بە دەنگدانێکی دیکە دەبێت؟ سەختییەکانی سەر سنووری جەبەل تارق- ئیسپانیا چین و حکوومەتی مەدرید چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم گرفتانە دەکات؟
وەڵام: ئەمە مشتومڕێکی تایبەتە بە بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا، بەریتانیا بە دەنگی گەلەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا جیابووەوە. هەرچەندە بەگەرمی ئەم ئەنجامەمان زۆر پێخۆش نییە، بەڵام رێز لە بڕیارەکەی گەلی بەریتانیا دەگرین. ئێستا ئەمە تەنها نیوەی چیرۆکەکەیە. نیوەکەی دیکەی چیرۆکەکە ئەوەیە کە بەریتانیا لە دوای قۆناغی برێکست چۆن پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوەدەبات. ئەمە ئەو شتەیە کە ئێستا هەوڵی دروستکردنی دەدەین. ئەم رەوشە زیاتر کاریگەری لەسەر ئیسپانیا دروست دەکات چونکە گەرووی جەبەل تارق ئاراستەیەکی لە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ئیسپانیا هەیە. ئەوەی زۆر ئاشکرایە ئەوەیە کە ئێمە وا بیردەکەینەوە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا- ئیسپانیا و پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا- یەکێتیی ئەورووپا چەند لە یەکەوە نزیک بن ئەوەندە باشترە. ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە باوەڕمان پێی هەیە و لە دانوستانەکاندا هەوڵی بۆ دەدەین، بەڵام پێویستە بزانین خواستی حکوومەتی لەندەن لەم بارەیەوە چۆنە، ئایا ئەوانیش بەهەمان شێوە دەیانەوێت پەیوەندییەکان بەنزیکی بمێننەوە؟ لەئێستادا تۆپ لە مەیدانی ئەواندایە. بەهۆی هێواش بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا، چاوەڕوان دەکرێت دانوستانەکانی نێوان ئیسپانیا-بەریتانیا لەسەر گەرووی جەبەل تارق بەهێواشی بەرەوپێش بچن. وەڵامەکەیش ئەوەیە کە بزانرێت وەڵامی لەندەن چی دەبێت.
پرسیار: بەگوێرەی راگەیەندراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ئیسپانیا تاوانەکانی دژایەتیکردنی ئایین و ئیسلامۆفۆبیا لە زیادبووندان، هەروەها لە دوایین هەڵبژاردنەکانی ئیسپانیادا رەوتی راستڕەوی توندئاژۆ هاتووەتە مەیدان. حکوومەت چۆن دەتوانێت ئەم کێشانە چارەسەر بکات؟
وەڵام: پێموایە پێویستە لە بواری پەروەردەدا وەبەرهێنان بکەین. ئیسپانیا وڵاتێکە کە ژمارەیەکی زۆر زمان، ئایین و بیروباوەڕی جیاوازی تیادا کۆبووەتەوە. بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ جیاوازییەکاندا بژین پێویستە گەشە بە بیرکردنەوەمان بدەین. لەڕێی ئەو خانانەی دروستمان کردوون توانیومانە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ کۆمەڵە جیاوازەکان دروست بکەین. ئەم خانانە دامەزراوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمانن و ئامانجیان تێگەیشتنە لە پەیوەندی و زانیاری ئەو مرۆڤانەی خاوەن ئایین و رابردووی جیاوازن.
پرسیار: بەهۆی کێشەی باجی دیجیتاڵییەوە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسپانیا گرژییان تێکەوت. چۆن دەتواندرێت ئەم گرفتە چارەسەربکرێت؟ ئایا ئیسپانیا و یەکێتیی ئەورووپا دەتوانن لەم بابەتەدا رووبەڕووی ئەمریکا بوەستنەوە؟
وەڵام: دەتوانم بڵێم پەیوەندییە ریشەییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسپانیا تا ئێستا بەپارێزراوی ماونەتەوە، بەڵام هاوشێوەی هەموو پەیوەندییەکانی دیکە هەندێک بابەت هەن کە زیاتر پشتگیری‌یان لێ دەکەین و هەندێک بابەتیش هەن کە پشتگیری‌یان لێ ناکەین. لە بابەتی زیادکردنی باجی سەر چالاکییە دیجیتاڵییەکانیشدا هەمان تێڕوانینمان هەیە. لەئێستادا باشترین رێگای بەرەوپێشچوون بۆ ئێمە ئەوەیە لە رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری تێ بگەین.
ئێمە پێمان باشترە لەبری ئەوەی هەر وڵاتێک بۆ سیستمی زیادکردنی باجی چالاکییە دیجیتاڵییەکان خاوەنی سیستمی خۆی بێت، یەک سیستم بۆ هەموو وڵاتەکان دابندرێت. هەربۆیە هەوڵ بۆ دانوستان کردن لە رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری دەدەین. هەمیشە دەمانەوێت گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام بن. بێگومان لەو بوارانەدا کە جیاوازی هەن ئەمە باشترین رێگایە، بەڵام ئەوەیش زۆر ئاشکرایە کە ماوەیەکی کەم بەرلەئێستا بیری رابەرایەتی دیجیتاڵی ئەورووپا لەلایەن سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە خرایە ناو سندوقی رزگارکردن تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19).
پرسیار: بەشی ئیسپانی ئاژانسی ئانادۆڵو هەوڵ دەدات پردێک لەنێوان کولتووری تورکی و کولتووری ئیسپانی دروست بکات، ئایا چاودێری دەکەن؟
وەڵام: ستایشی ئەوە دەکەم کە بەشی ئیسپانیتان کردووەتەوە. پێموایە ئەم میدیایە رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە فراوانکردنی تێگەیشتنێکی باشتر لای ئیسپانییەکان و ئیسپانیزمانەکانی جیهان. بەپەرۆشەوەم بۆ گوێگرتن و خوێندنەوەی بەشی ئیسپانی ئاژانسی ئانادۆڵو.
news_share_descriptionsubscription_contact

