Tayfun Salcı
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن - AA
نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، ئیمیلیانۆ سالا له‌نێو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا بێت كه دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر ده‌ریای مانش دیارنه‌ما.
به‌پێی هه‌واڵێكی BBC، پێده‌چێت یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، سالا له‌نێو ئه‌و فڕۆكه بچووكه‌دا بێت به‌ناوی Piper Malibu كه دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر ده‌ریای مانش ونبوو.
پێشبینی ده‌كریت له‌و فڕۆكه‌یه‌دا سالا هه‌بێت كه رۆژی شه‌ممه گرێبه‌ستێكی به‌بڕی 15 ملیۆن پاوه‌ن له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاردیف سیتی واژووكرد، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌شدا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن كاردیف سسیتی-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه هه‌وڵیانداوه زانیاری دڵنیاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانه 28 ساڵه‌ی یانه‌كه‌یان ده‌ستبخه‌ن.
فرۆكه‌كه كه له شاری نانتی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی به گه‌شت كردبوو، بڕیاربوو له فرۆكه‌خانه‌ی كاردیف بنیشێته‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشته جێی مه‌به‌ست و ئه‌وه‌یش له لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی كه‌نارده‌ریای به‌ریتانیا، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و شوێنه‌ی فرۆكه‌كه‌ی لێكهوتووهتهخوارهوه له گۆڕه‌پانی گه‌ڕان و رزگاركردنی خۆیدا نییه، به‌ڵام هه‌ر دوو هێلیكۆپته‌ری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.