سياسەت, جيهان

واژووکردنی سێ یاداشتنامە لەنێوان عێراق و فەڕەنسا

عێراق و فەڕەنسا سێ یاداشتنامەیان لە بوارەکانی گواستنەوە، کشتوکاڵ و فێرکردن واژوو کرد.

Zana Natık Kerem  | 20.10.2020 - نوێکردنەوە : 20.10.2020
واژووکردنی سێ یاداشتنامە لەنێوان عێراق و فەڕەنسا

Baghdad

هەولێر - AA

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، جان کاتێکس بەغدا و پاریس سێ یاداشتنامەیان لە بوارەکانی گواستنەوە، کشتوکاڵ و فێرکردن واژوو کرد.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزیری کشتوکاڵی عێراق یاداشتنامەیەکی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و خۆراکی فەڕەنسا واژووکردووە، ئەوەیش بە ئامانجی پتەوترکردنی توانای دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.

هەروەها باسی لەوەکردووە کە وەزیری گواستنەوەی عێراق، یاداشتنامەیەکی تایبەت بە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە بەغدای پایتەخت لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی واژووکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئەمینداریی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەمید غززی بە نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و تو‌ێژینەوەی زانستی عێراق یاداشتنامەیەکی لەگەڵ وەزیری خوێندانی باڵای فەڕەنسا بە ئامانجی پتەوترکردنی هاوکارییەکانی هەردوولا لە بواری فێرکردن واژووکردووە بۆ ئەوەی بتواندرێت زۆرترین ژمارەی قوتابیی عێراقی لە زانکۆکانی فەڕەنسا وەربگیرێن.

دوێنێ یەکشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەسەردانێک گەیشتبووە فەڕەنسا.

مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا كە بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا ئەنجامی دەدات لە پاڵ فەڕەنسا، هەروەها سەردانی بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın