واشنتۆن پۆست: "پێنتاگۆن سەرقاڵی ئامادەکاریی هێرشی زەمینییە بۆ سەر ئێران"
Ankara
ئەنقەرە - AA
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زمان سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، هەزارانی هێزە پیادەی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ کراون.
دەگوترێت، لە ئەگەری ڕەزامەندی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەم هێزانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییدا کە ڕەنگە چەندین هەفتە بخایەنێت، لە ئێران جێگیر دەکرێن.
ئەو بەرپرسانە هۆشدارییان داوە کە ئەو گەڵاڵەیە مەترسیدارترە لەو چوار هەفتەیەی کە پێشتر لە جەنگەکە بینراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی ئەمریکایی لەو ئۆپەراسیۆنەدا ڕەنگە ڕووبەڕووی هەڕەشەگەلێک وەک هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، مووشەکی و هێرشی زەمینی و بۆمبەدەستکردەکان ببنەوە.
ئەو بەرپرسانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە مانای داگیرکاریی تەواو نابێت بەڵکو ئۆپەراسیۆن بۆ سەر چەند خاڵێکە کە لە لایەن هێزە تایبەتییەکانەوە بە هەماهەنگی ئەنجام دەدرێت.
هەروەها دەگوترێت، کۆنتڕۆڵی دوورگەی خارک وەک یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی هەناردەی نەوتی ئێران لە کەنداو و لەناوبردنی ئەو چەکانەی کە کەشتییەکان لە گەرووی هورموز دەکاتە ئامانج، یەکێک لەو بژاردانە دەبن کە تاوتوێ دەکرێن.
