جيهان

واشنتۆن بۆ سزادانی قەحتانی لە تاوانی کوشتنی خاشقجی فشار دەخاتە سەر سعوودیە

- میدیاکانی ئەمریکا: "واشنتۆن فشار دەخاتە سەر سعوودیە، بۆ ئەوەی سعوود قەحتانی کە تۆمەتبارێکی سەرەکییە لە دۆسیەی تاوانی کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقجی سزا بدات".

Zana Natık Kerem  | 12.02.2019 - نوێکردنەوە : 13.02.2019
واشنتۆن بۆ سزادانی قەحتانی لە تاوانی کوشتنی خاشقجی فشار دەخاتە سەر سعوودیە

New York

واشنتۆن ــ AA

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە واشنتۆن فشار دەخاتە سەر سعوودیە بۆ ئەوەی سعوود قەحتانی کە تۆمەتبارێکی سەرەکییە لە دۆسیەی تاوانی کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقجی سزا بدات، بەڵام ریاز بەردەوام ئەو فشارە رەتدەکاتەوە.

ھەردوو رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" و "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویانکردەوە، بەرپرسێکی سعوودیە کە ناویان ئاشکرا نەکردووە گوتوویەتی "ھێشتا جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود بۆ راوێژکردن لە پەیوەندی دایە لەگەڵ سعوود قەحتانی کە پێشتر راوێژکاری بووە".

ئەو بەرپرسەی سعوودیە ئاشکراشیکردووە کە ھێشتا محەمەد بن سەلمان، سعوود قەحتانی بە راوێژکاری خۆی دەزانێت.

ھەر بەپێی دوو رۆژنامەکە، بەرپرسێکی ئەمریکاش رایگەیاندووە کە ھێشتا سعوود قەحتانی بە شێوەیەکی شاراوە وەک راوێژکاری جێنشنی سعوودیە کار دەکات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکردووە گوتوویەتی "ھێشتا محەمەد بن سەلمان، سعوود قەحتانی دەپارێزیت و بەڵێنی پێداوە کە ھیچ زیانی پێ نەگەیەنێت، ھەروەھا دوای ھێوربوونەوەی رەوش و دامرکاندنەوەی دەنگۆکان لە بارەی تاوانی کوشتنی جەمال خاشقجی لە رێگەی دادگاوە بگەڕێنێتەوە سەر پۆستی راوێژکاری".

بە گوتەی بەرپرسانی سعوودیە کە بۆ ھەردوو رۆژنامەکە قسەیان کردووە، سعوود قەحتانی وێرای قەدەغەی گەشتکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام پێشتر سەردانی شاری ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات-ی کردووە.

لە دووی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقجی لەناو کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە شاری ئیستانبوڵ کوژرا کە رای گشتی نێودەوڵەتی ھەژاند.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın