Heman Hussein Yaseen Yaseen
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
هه‌ولێر - AA
بڕیاربوو كاتژمێر ١١ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ١٨ی شوبات یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام به هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان، ریڤینگ هروری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ''کۆبوونەوە له‌سەر داوای زۆرینەی فراکسیۆنەکان بۆ كاتژمێر 3ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دواخراوە لەکاتێکدا فراكسیۆنی یەکێتی داوای کردبوو کە بیست و چوار کاتژمێر دوابخرێت''.