Nuri Aydın
15 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پاکێچی هاوکاری یەکێتیی ئەورووپای بەبڕی ٥٤ ملیار یۆرۆ بۆ ئۆکراینا ڤیتۆ کردووە.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، ئۆربان ئاماژەی بەوە کرد لەو لووتکەیەی لە برۆکسل بەڕێوەچوو، وەک وڵات پاکێچی نوێی هاوکاری دارایی یەکێتیی ئەورووپایان بۆ ئۆکراینا ڕەت کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاند: "پوختەی شفتی شەوان: ڤیتۆی پارەی زیادە بۆ ئۆکراینا".
بەم شێوەیەش، هەنگارییە بووە ڕێگر لە ناردنی ئەم پاکێچە نوێیەی هاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئۆکراینا بەبڕی ٥٤ ملیار یۆرۆ.