29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2020
ئەدیرنە - AA
ئەو کۆچبەرانەی لە سەر سنووری نێوان تورکیا و یۆنان بەردەوامن لە چاوەڕوانی، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سنووری یۆنانەوە بە گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ گرووپێکی کۆچبەران کە نزیکەی ١٠٠ کەس دەبوون و دەیانویست لە رێیەکی لاوەکییەوە خۆیان بگەیەننە ئەورووپا، چووبوونە رێگای نێوان دەروازەی سنووری پازارکولەی تورکیا و دەروازەی کاستانییەسی یۆنان.
بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوی زیاتر هێزەکانی ئاسایشی سنووری یۆنان بە گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی هەوڵی بڵاوەپێکردنی کۆچبەرەکانیان دا، دواتر کۆچبەرەکان بەرەو دارستانێکی سنووری نێوان هەردوو وڵات هەڵهاتن.