29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
مۆسكۆ – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند هه‌ردوو شاندی توركیا و رووسیا گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی ئیدلب له سووریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی دانوستاندنه‌كانی هه‌ردوو شاندی توركیا و رووسیا له ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌ی ئیدلب رایگه‌یاند هه‌ردوو شاند وه‌ك پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی به یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له رێكه‌وتی ٤ی ئایاری ٢٠١٧ و ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ تاوتوێی هه‌نگاوی كرده‌ییان كرد بۆ جێگیركردنی ته‌واوه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی ئیدلب.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ردوولا جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م دراون، هه‌روه‌ها گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه، پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به په‌له به لێقه‌وماوان".