Kayhan Gül
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
پۆدگۆریتسا - AA
به بۆمبی ده‌ستی هێرشكرایه سه‌ر بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری پۆدگۆریتسا پایته‌ختی مۆنتینیگرۆ.
ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه كه تا ئێستا ناسنامهکەی دیار نییه، دوای كاته‌كانی نیوه شه‌و پاش ئه‌وه‌ی بۆ بۆمبی ده‌ستی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بینای باڵیۆزخانه‌كه پشتێنه‌ی بۆمبی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێكی گیانیی و ماڵی نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی مۆنتینیگرۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه هێرشه‌كه له پاش نیوكاتژمێر له دوای كاته‌كانی نیوه شه‌و ئه‌نجامدراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه له لایه‌ن پۆلیس و داواكاری گشتییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری پۆدگۆریتسا، جێف ئادلر له لێدوانێكیدا بۆ میدیای مۆنتینیگرۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه هاریكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسدا ده‌كه‌ن.
به پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه بۆمبه ده‌ستیه‌كه‌ی له‌سه‌ر دیواری باڵیۆزخانه‌كه‌وه فڕێداوه‌ته ناوه‌وه.