Emel Gözellik
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٨٤ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، به گیانله‌ده‌ستدانی ٨٨٤ كه‌سی دیکە كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٣ هه‌زار و ٥٦٩ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٦١ هه‌زار و ٢٦٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، شه‌ش ملیۆن و ٦٨٥ هه‌زار و ٨٢ كه‌س.
تا ئێستا له هیندستان پێنج ملیۆن و ٦٦٢ هه‌زار و ٤٩٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی دووه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.