Gamze Türkoğlu Oğuz
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ویلایه‌تی ئاسام باكووری خۆرهه‌ڵاتی هیندستان، نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی مافی هاووڵاتییبوون بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی هیندستان تایمز، نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س له ویلایه‌تی ئاسام، له‌و تۆماره‌دا ناونووس نه‌كراون كه تۆماری هاووڵاتیبوونی نیشتمانییه و به فه‌رمانی دادگای باڵا ئاماده‌كراوه و حكوومه‌تی فیدراڵ رایگه‌یاندووه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی تۆماری هاووڵاتیبوونی هیندستان، ئیندیا سایلیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له لیسته‌كه‌دا تۆمارنه‌كراوه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
هاوكات نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه (راوی چاوگهر) بێت دژ به كه‌مینه‌كان لە ویلایه‌تی ئاسام.
چالاكوانان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تۆماری هاووڵاتییبوونی نیشتمانی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌رستانی هیندی و موحافزكارانی ئاسام-ه‌وە به مه‌به‌ستی هیرشكردنه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی به‌نگال كه زۆرینه‌ی موسڵمانه به‌كاربێت.
نازروڵ عه‌لی محه‌مه‌د كه خه‌بات بۆ به‌نگال ده‌كات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تۆماری هاووڵاتییبوونی نیشتمانی به‌ته‌واوی خزمه‌ت به رۆژه‌ڤێكی جیاواز ده‌كات و گوتی: "به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی رزگاربوون له موسڵمانان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی له میانمار به‌سه‌ر رۆهینگیا هات ره‌نگه به‌سه‌ر ئێمه‌شدا بێت".
به‌رپرسان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لیسته‌كه به‌پێی مه‌رجی رێككه‌وتنی ئاسام كه له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاته، راجیڤ غاندی له ساڵی 1985 واژووكراوه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی و به‌گوێره‌ی ئه‌ژمارنه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی له 25ی ئاداری 1971ه‌وه تا ئێستا له ویلایه‌ته‌كه ده‌ژین، نوێ كراوه‌ته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا پێشنیازكراوه ئه‌وانه‌ی ناتوانن بیسه‌لمێنن كه پێش 24ی ئاداری 1971 هاتوونه‌ته ویلایه‌ته‌كه، ئه‌وا مافه یاساییه‌كانیان لێوه‌ربگیرێته‌وه و سنوورداش بكرێنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن ناویان له لیسته‌كه‌دا تۆمار بكرێت پێویسته بیسه‌لمێنن كه خۆیان یان باوباپیرانیان ناویان له تۆماری هاووڵاتییبوونی نیشتمانی 1951دا هه‌یه.
دوای راگه‌یاندنی پرۆژه‌كه، سه‌دان پۆلیس بڵاوكرانه‌وه بۆ به‌رگرتن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو، هه‌روه‌ها باری ئاسایش لەسەر سنووری ویلایه‌ته‌كانی ئاروناچال پرادێش و ناگالاند به‌رزكرایه‌وه.
ژمارەی دانیشتووانی ویلایه‌تی ئاسام دەگاتە 32 ملیۆن كه‌س.