Abdullah Shukur
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
قودس - AA
ئیسرائیل دوو نیگارکێشی ئیتاڵی دیپۆرتکردەوە لە دوای ئەوەی وێنەی کچە بوێرەکەی فەڵەستین و خاوەن خەڵاتی بوێری حەنزەلە، عەھد تەمیم-یان لەسەر دیواری جیاکەرەوەی ئیسرائیل کێشا.
پارێزەری ئەو دوو نیگارکێشە ئیتاڵییە، عەزمی مەساڵحە رایگەیاند، ئەمڕۆ هەردوو نیگارکێشەکە ئیسرائیلیان جێھێشتووە و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لێیان قەدەغەکراوە کە سەردانی ئیسرائیل بکەن.
ئەو دوو نیگارکێشە ئیتاڵییە ماوەیەکی کەم لە دوای کێشانی وێنەی عەھد تەمیمی لەسەر دیواری جیاکەرەوەی ئیسرائیل، رۆژی یەکشەممە لە لایەن ھێزەکانی ئیسرائیل بە تۆمەتی "ئەنجامدانی چالاکی رووخێنەر" دەستگیر کرابوون.
لە دوای ئازادکردنیان لە لایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە، ڤیزای ئەو دوو نیگارکێشە ھەڵوەشایەوە و داوایان لێکرا لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ئیسرائیل جێبھێڵن.