Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فەڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند رایگه‌یاند، پێویسته پلانێك بۆ دۆخی دوای رزگاركردنی مووسڵ ئاماده‌بكرێت.
ئۆلاند له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی 13 وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش كه له پاریس به‌ڕێوه‌چوو وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند: "به‌ڕزگاركردنی مووسڵ كاره‌كه كۆتایی نایه‌ت. پێویسته له‌سه‌رمان پلانێك بۆ دۆخی دوای رزگاركردنی مووسڵ دابنێین".
ئۆلاند جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته به‌باشی بابه‌ته‌كانی ئایندهی مووسڵ له‌باره‌ی ئه‌و كێشه سیاسی، مرۆیی و ئه‌منییانه‌ی تێیدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن لێیان بكۆڵرێته‌وه و پێویسته هه‌موو پێكهاته نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی و دینییهكانی شاره‌كه خاوه‌ن بڕیار و قسه‌ی خۆیان بن.
هه‌روه‌ها ناوبراو داوای كرد هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی لە دوای گرتنه‌وه‌ی مووسڵ، پلانێکی ستراتیژی بۆ رزگاركردنی شاری ره‌ققه لە سووریاش ئاماده‌بكات و گوتی: "ئه‌گه‌ر مووسڵ بگیرێته‌وه، ره‌ققه ده‌بێته تاكه قه‌ڵایه‌ك كه به‌ده‌ست داعشه‌وه ده‌مێنێت. پێویسته ئەوە بزانین كه ده‌بێت هه‌موو شوێنێك له‌داعش پاكبكه‌ینه‌وه."
وه‌زیرانی به‌رگریی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، كه‌نه‌دا، بریتانیا، ئوستڕالیا، نیوزلاندا، دانیمارك، نه‌رویج، به‌لجیكا، هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا و فەڕه‌نسا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پاریس‌دا به‌شداربوون.