Alaattin Doğru,Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
داكار- AA
هونه‌رمه‌ندی لاوی سه‌نیگالی، بۆبۆ نیانگ كه له‌رێگای به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت كه كه‌سه‌كانی پێ ده‌ناسرێنه‌وه، بۆ كێشانی تابلۆیه‌كی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌جیاتی فڵچه، سیفۆنی ته‌والێتی به‌كارهێنا.
بۆبۆ نیانگ پێشتر تابلۆی چه‌ندین كه‌سی به‌ناوبانگی هاوشێوه‌ی فڵۆید مایوێزهر، ده‌مبێڵ و دواین جۆنسنی به تۆپی باسكه و وێنه‌ی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ی به‌ناوبانگی كێشاوه.
بۆبۆ نیانگ كه خاوه‌نی پێشانگای نیانگه، له‌رێگای سیفۆنێكهوه كه له‌به‌ر قورسی كێشه‌كه‌ی، به هه‌ردوو ده‌ست به‌رزی كردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، به‌پێچه‌وانه‌وه تابلۆیه‌كی تره‌مپی كێشا و كێشانی تابلۆكه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌دان هه‌زار لایكی بۆ هات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چه‌ندین كۆمێنتی جۆراوجۆری ده‌ستخۆشییان بۆ هونه‌رمه‌نده لاوه‌كه نووسیووه و پێشكه‌شكاری به‌رنامه به‌ناوبانگه‌كانیان تاگ كردووه.