Şerife Çetin,Rewa Mahmood Hasan
17 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2019
برۆکسل - AA
یەکێتی ئەورووپا بڕیاری دا بۆ ماوەی ساڵێکی تر سزاکانی سەر رژێمی ئەسەد درێژ بکاتەوە.
کۆنسەیی یەکێتی ئەورووپا، بەهۆی بەردەوامیدان بە فشارەکان بۆسەر خەڵکی مەدەنی لەلایەن رژێمی ئەسەد و پشتگیریکارانییەوە، بڕیاری داوە رێوشوێنە سنووردارکەرەکان تا ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ درێژبکرێنەوە.
بەهۆی گیانلەدەستدانیانەوە ٥ کەس و هاوکات ٢ دەزگاش لەنێو لیستی سزادراوان هێنرانە دەرەوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەلیستی سزاکاندان بوویە ٢٧٠ کەس.
ئەو کەسانەی سزا دراون، قەدەغەی گەشتیان بەسەردا جێبەجێ دهکرێت هاوکات ماڵ و سەروەتەکانیان لە یەکێتی ئەورووپا بلۆك دەکرێت. لەکاتێکدا ٧٠ دەزگا لەنێو لیستی سزاکانی یەکێتی ئەورووپادان کە بانکی ناوەندیی سووریا یەکێکە لەوانە.