له فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندانی یەلەگ زه‌رده‌كان مانگی شه‌شه‌می ته‌واو كرد
خۆپیشاندانی یەلەگ زه‌رده‌كان كه سه‌ره‌تا وه‌ك كاردانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و خراپی دۆخی ئابووریی ده‌ستیان پێكرد به‌ڵام دواتر بۆ ناڕه‌زایه‌تی دژی حكوومه‌تی سه‌ركۆمار، ئیمانوێل ماكرۆن گۆڕان، ماوه‌ی شه‌ش مانگه درێژه‌ی هه‌یه
Ile-de-France
پاریس- AA
خۆپیشاندانی یەلەگ زه‌رده‌كان كه سه‌ره‌تا وه‌ك كاردانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و خراپی دۆخی ئابووریی ده‌ستیان پێكرد به‌ڵام دواتر بۆ ناڕه‌زایه‌تی دژی حكوومه‌تی سه‌ركۆمار، ئیمانوێل ماكرۆن گۆڕان، ماوه‌ی شه‌ش مانگه درێژه‌ی هه‌یه.یەلەگ زه‌رده‌كان چه‌ندین مانگه ناڕه‌زایه‌تی دژی سیاسه‌ته‌كانی ماكرۆن ده‌رده‌بڕن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن له حكوومه‌ت هه‌نگاوگه‌لێك بهاوێژێت كه چاره‌سه‌ری كێشه ئابوورییه‌كانی دانیشتوان بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماكرۆن به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریی هێله‌ك زه‌رده‌كان، ئاشكرایكرد كه گۆڕانكاریی له مووچه‌ی كارمه‌ندان ده‌كه‌ن، باجه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه و ژماره‌یه‌ك له باجه‌كان كه له ئه‌ستۆی كۆمپانیاكاندا بوون هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مه له ئاست دڵنیاكردنه‌وه‌ی پێویستی هێله‌ك زه‌رده‌كاندا نه‌بوو. هێله‌ك زه‌رده‌كان پێیان وایه بڕیاره‌كانی ماكرۆن تا ئاستی پێویست ئاسته‌نگه ئابوورییه‌كانی تێنه‌په‌ڕاندووه و هه‌ربۆیه‌ش داوای لێده‌كه‌ن رێكاری به‌هێزتر بگرێته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا زانیاریی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌شداربووان له خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بڵاوكرده‌وه و ژماره‌كان كه‌متر بوون له‌و ژمارانه‌ی كه هێله‌ك زه‌رده‌كان بڵاویان كردنه‌وه.
لە تەواوی وڵات‌دا بەپێی وەزارەتی ناوخۆ لە ١١ی ئایاردا ١٨ هەزار و ٦٠٠ کەس، لە ٤ی ئایاریشدا ١٨ هەزار و ٩٠٠ کەس و لە ٢٧ ی نیساندا ٢٣ هەزار و ٦٠٠ کەس بەشداربوون، هەرچی یەلەگ زەردەکانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکاندا بەم چەشنە بووە بە ریزبەندی، ٣٧هەزار و ٥٠٠، ٤٠ هەزارو ٢٩١ و ٦٠ هەزار و ١٣٢.هاوشانی ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی بەشداری لە کردەوەی یەلەگ زەردەکاندا دەکەن کەمی کردووە. لە ١٧ ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٨ لە تەواوی وڵات‌دا ٢٩٠ هەزار کەس بەشداربوون.
ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە برینداربوون و دەستگیر کراون زیادیان کردووە. بەپێی زانیاریەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە هەزار و ٧٩٧ پۆلیس ٤هەزار و ٢٤٥ کەس برینداربوون و ١٢ هەزار و ١٠٧ کەسیشت دەستگیر کراون. لە کردەوەکاندا نزیکەی ٢ هەزار کەس زیندانی کراون بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن