Dmitri Chirciu
17 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
مۆسكۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی نیازی نییه له كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا بچێته ده‌ره‌وه و ده‌ستبه‌رداری به‌رپرسیارێتییه‌كانی نابێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه سێرگی لاڤرۆڤ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی وه‌زیرانی ئه‌ورووپا كه له هێلسینكی پایته‌ختی فینله‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌شكردووه.
له میانی گوتاره‌كه‌دا لاڤرۆڤ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رووسیا له چوارچێوه‌ی نۆرمه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپادا درێژه به‌كاركردن ده‌دات و رایگه‌یاندووه "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئێمه نامانه‌وێت له كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا بێینه ده‌ره‌وه. ده‌ستبه‌رداری هیچ یه‌كێك له به‌رپرسیارێتییه‌كانمان به به‌رپرسیارێتییه داراییه‌كانیشه‌وه، نابین".
لاڤرۆڤ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانیی له داكۆكیكارانی یه‌كپارچه‌یی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا ده‌كات و رایگه‌یاندووه "به‌تایبه‌ت گرنگه كه یه‌كگرتوویی ئه‌ورووپا له بابه‌ته‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، كۆچی رێكنهخراو، كۆیلایه‌تی مۆدێرن و مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی زیانبه‌خشی زیره‌كیی ده‌ستكرد، ده‌سته‌به‌ربكرێت".