Alaattin Doğru
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
داكار - AA
هێزه ئه‌منیه‌كان له سنێگال 49 چه‌ته‌ی كۆمپیوته‌ریان ده‌ستگیركرد كه به ره‌گه‌ز نێجیریاين و ئاماده‌كاریان كردبوو بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره‌ی ئه‌لكترۆنی (سایبه‌ر).
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاری تاوانه‌كانی سایبه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردنی فه‌ڕه‌نسی ئۆرانج، سكاڵای كردووه له‌وه‌ی له ناونیشانێكی ناوچه‌ی ئۆواكام-ی داكاری پایته‌خته‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر سیستمه‌كانیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تیمه‌كانی جه‌ندرمه ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر دوو ناونیشان له ناوچه‌ی دیاریكراو ئه‌نجامداوه و، تیایدا 49 چه‌ته‌ی نێجیریاى كۆمپیوته‌ریان ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه گومانلێكراوان له ئاماده‌كاریدابوون بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره‌ی ئه‌لكترۆنی (سایبه‌ر).
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵی چه‌ته‌كاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر پاسپۆرتی ساخته، ته‌له‌فۆن و كۆمپیوته‌ردا.
پۆلیسی سنێگال، له مانگی ئابدا تۆڕێكی هاككه‌ری نێجیریاى 18 كه‌سی ده‌ستگیركرد.