هه‌ڵوێستی "خۆشحاڵی" ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئیدلب
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: "ئومێده‌وارین ناوچه‌ی دوور له شه‌ڕو پێكدادان له (ئیدلب) هه‌میشه‌یی بێت".
Washington DC
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆشحاڵ ده‌بن به هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی راستگۆیانه كه ببێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له سووریا و رایگه‌یاندووە "ئومێده‌وارین ناوچه‌ی دوور له شه‌ڕو پێكدادان له (ئیدلب) هه‌میشه‌یی بێت".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه كرد كه له نێوان رووسیا و توركیادا له‌سه‌ر ئیدلب پێیگه‌یشتوون.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له‌نێو دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی توركیا و رووسیادا نییه و گوتی:
"به‌بینینی هه‌نگاوهه‌ڵگرتنی رووسیا و توركیا بۆ به‌رگرتن له هێرشێكی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی له ئیدلب تینی داینێ. خۆشحاڵ ده‌بین به هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی راستگۆیانه كه ببێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له سووریا. ئومێده‌وارین ناوچه‌ی دوور له شه‌ڕو پێكدادان له (ئیدلب) هه‌میشه‌یی بێت".
گوته‌بێژێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌گه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هێرش بۆ سه‌ر ئیدلب ئه‌نجام بدات ده‌بێته هۆی كاولكاری له شاره‌كه و له ناوچه‌كه و ده‌ڵێت: "نیگه‌رانییه‌كانمان به‌رده‌وامن له‌باره‌ی كرده‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له ئیدلب و ناوچه‌كانی دیكه كه ده‌بنه هۆی تێكچوونی سه‌قامگیری. بۆیه له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ناوچه‌كه و هه‌نگاوه‌كانی رژێم ده‌كه‌ین".
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی باسكردنی ره‌وشی سووریا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له میانی كۆبوونه‌وه‌یان له ڤیێتنام ده‌ڵێت "سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، ئه‌و پێكدادانه‌ی (سووریا) به بژارده‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت. هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویسته واز له هێرشی سه‌ربازی بهێنن و هێز و توانای خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی كێشه‌كان به رێگای سیاسیی بخه‌نه گه‌ڕ. وه‌ك ئه‌وه‌ی له مێژه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئەوە ده‌كاته‌وه کە پێویسته بۆ كۆتاییهێنان به پێكدادانه‌كان به بنه‌ماگرتنی پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی جنێڤ و بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ ره‌وشی سووریا بدۆزرێته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتگیری وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه جیددیانه ده‌ربڕیووه كه ده‌بنه هۆی رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی ده‌پارێزن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن