Ihvan Radoykov
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
سۆفیا – AA
شه‌ش ملیۆن و ٧١١ هه‌زار و ٤٨ هاووڵاتیی بولگاریا كه ناویان له لیستی ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه، بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی روو لە بنكه‌كانی ده‌نگدان بکەن بە ئامانجی هه‌ڵبژاردنی ٢٤٠ په‌رله‌مانتار له میانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خته‌دا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌تواندرا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی چواری نیسانی ٢٠٢١دا كابینه‌ی حكوومه‌تی بولگاریا پێك بهێندرێت، بڕیار درا به ره‌چاوكردنی رێوشوێنه‌كانی بەرگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
ده‌نگده‌ران له ١٣ هه‌زار بنكه له ناوخۆ و ٧٤٨ بنكه‌یش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌نگ ده‌ده‌ن و پێنج هه‌زار و ٨١ كاندیدی سەربە ٢٣ حزب و هاوپه‌یمانی له كێبڕكێدان.
ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كراون له رێگای سندوقی گه‌ڕۆكه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر ٠٧:٠٠ه‌وه ده‌ستی پێ كردووە و تا كاتژمێر ٢٠:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت. كۆمیسیۆنی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ماوه‌كه درێژ بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی نه‌تواندرا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی چواری نیسان كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێك بهێندرێت، په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته درا.