ئیدلب.. کوژرانی کەسێکی مەدەنی لە ئاکامی هێرشی رژێمی ئەسەد
İdlib
ئیدلب - AA
رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، ئاگربەستی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی ئیدلبیان پێشێل کرد و هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنییهكان و لە ئاکامدا، کەسێکی مەدەنی کوژرا.
هێزەکانی رژێم کە لە شاری مەعرەت نوعمان باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای ئیدلب جێگیرن، بە مووشەکی زهوی به زهوی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مەغارە و بەرا لەسەر رێگای وشکانی M-4 و ئاگربەستەکەیان پێشێل کرد.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە بەرگریی شارستانیی سووریا (کڵاو سپییەکان)هوه وەرگیراوە، بەهۆی هێرشی سەر گوندی بەرا سەربە ناوچەی جەبەل زاویە، هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە.
- رەوشی ئیدلب
لە دانوستانەکانی ئاستانادا کە لە چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ بە بەشداری تورکیا، رووسیا و ئێران بەڕێوەچوو، بڕیاردرا چوار "ناوچەی کەمکردنەی گرژیی" دروست بکرێن لە ئیدلب و ژمارەیەک ناوچەی دەورووبەری پارێزگاکانی (لازقییە، حەمما و حەلەب)، لەگەڵ باکووری پارێزگای حومس، غوتەی رۆژھەڵات و ناوچەکانی باشووری سووریا (پارێزگاکانی دەرعا و قونەیترا).
بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد و تیرۆریستانی پشتیوانییکراو لەلایەن ئێران بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی رووسیا سێ دانهیان لەو چوار ناوچەیە کۆنترۆڵ کرد و روویان کردە ئیدلب، دواتر لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا تورکیا و رووسیا بۆ بەھێزکردنی ئاگربەستی سووریا رێککەوتنی سۆچی-یان واژوو کرد.
رووسیا و ھێزەکانی رژێم لە ئایاری ٢٠١٩دا، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنیان دەست پێ کرد و دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەکی زۆر شوێنی نیشتەجێبوونی ناو ناوچەی کەمکردنەی گرژییەکانی ئیدلب.
دوایین جاریش تورکیا و رووسیا لە پێنجی ئاداری ٢٠١٩دا لە مۆسکۆ، رێککەوتنێکی نوێیان واژوو کرد.
ئاگربەستەکە کە لەلایەن هێزەکانی ئەسەدەوە ناو بە ناو پێشێل دەکرێت، بەشێوەیەکی بەرچاو پارێزراوە.
لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧-٢٠٢٠دا، نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەدەوە ناچار بوون بەرەو ناوچەکانی نزیک سنووری سووریا لەگەڵ تورکیا کۆچ بکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن