Ruslan Rehimov,Berk Özkan
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
باكۆ – AA
هاووڵاتییانی ئازه‌ربایجان به بۆنه‌ی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی هێنان به داگیركاری ئه‌رمینیا له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ، به جۆش و خرۆشه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قام.
- به بۆنه‌ی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی هێنان به داگیركاری ئه‌رمینیا له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ، هاووڵاتییانی ئازه‌ربایجان بۆ دەربڕینی دڵخۆشی رژانه سه‌ر شه‌قامەکان. ( Resul Rehimov - ئاژانسی ئانادۆڵو )
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری ئازه‌ریابجان، ئیلهام عه‌لییێڤ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه به نێوه‌ندگیری رووسیا رێككه‌وتننامه‌ی كۆتایی هێنان به داگیركاری ئه‌رمینیا له ناوچه‌ی شاوخاوی قه‌ره‌باغ واژوو كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی ئازه‌ربایجان و شكستهێنانی ئه‌رمینیایه و موژده‌ی ئه‌وه‌ی به خه‌ڵك دا كه تا كۆتایی ئه‌م مانگه هێزه‌كانی ئه‌رمینیا له پارێزگاكانی لاچین، كهلبهجهر و ئاغدام ده‌كشێنه‌وه؛ هاووڵاتییانی ئازه‌ربایجان به جۆش و خرۆشه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قام.
سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئه‌و موژده‌یه له كاتێكی درهنگیشدا بەڵام هاووڵاتییان له باكۆی پایته‌خت و شاری گه‌نجه به به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشی و شادی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكانی ئازه‌ربایجان و توركیا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هوتافیان ده‌گوته‌وه.
ئێلنور حهبیبئۆغڵو كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌شداری له‌و بۆنه‌یه‌دا كرد له شاری گه‌نجه كه گه‌وره‌ترین دووه‌م شاری ئازه‌ربایجانه، گوتی: "دوای ٢٨ ساڵ ئیدی ده‌گه‌ڕێینه‌وه زێدی خۆمان. خه‌ڵكی كهلبهجهرم. خوێنی شه‌هیدانمان به فیڕۆ نه‌چوو. سوپاس بۆ توركیا. توركیا و ئازه‌ربایجان یه‌ك گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌تن".