Moskova
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بڵاوی کردەوە کە لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی شەوی رابردووەوە ئاگربەست لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پوتین لە پەیامێکی تەلەڤیزیۆنیدا، باسی لەوە کرد کە راگەیەنراوی هاوبەشی لەبارەی بابەتی قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان، ئەرمینیا و رووسیا پەسەند کردووە.
پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی شەوی رابردووەوە ئاگربەست لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێکردووە و، ئازەربایجان و ئەرمینیا لەو شوێنانەی کە کۆنترۆڵیان کردووە دەمێننەوە و، گوتی: ''لە هێلى پێشەوەی قەرەباغ و لەو رێڕەوەی قەرەباغ بە ئەرمینیا دەبەستێتەوە هێزەکانی ئاشتیی پارێزیی رووسیا جێگیردەکرێن''.
سەرۆکی رووسیا باسی لەوە کرد کە ئاوارە و پەنابەرەکان لە ژێر کۆنترۆڵی کۆیمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەڕێنەوە بۆ قەرەباغ و ناوچەکانی دەوروبەری و، دیل و تەرمەکان دەگۆڕدرێنەوە.
پوتین ئەوەشی خستەڕوو کە بەربەستەکانی بەردەم هاتوچۆی ناوچەکە هەڵدەگیرێن و، رایگەیاند: ''گواستنەوە و کۆنترۆڵی پەیوەندی لە لایەن دامەزراوە خزمەتگوزاریەکانی ئاسایشی سنووری رووسیاوە دەستەبەر دەکرێت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن