Emre Aytekin
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٣٦ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی دوایین زانياري ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٣٦ ملیۆن و ١١ هه‌زار و ٦٥٠ كه‌س لە سەرنسەری جیهاندا توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ركه‌ون.
سێ وڵاتی یه‌كه‌می جیهان كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونیان بە پەتاکە تۆمارکردووە، لە هەمان کاتدا زۆرترین حاڵەتی چاکبوونەوەش تیایاندا تۆمارکراوە بەم شێوەیەیە: ''هیندستان (حەوت ملیۆن و ٩٥٧ هه‌زار و ٢٠٦)، ئه‌مریكا (شەش ملیۆن و ٥٣٣ هه‌زار و ٩١٦)، به‌ڕازیل (پێنج ملیۆن و ٦٤ هه‌زار و ٣٤٤).
هەروەها ژمارەی چاکبوونەوە لە رووسیا گەیشتە (یەک ملیۆن و ٣٣٥ هه‌زار و ١٤١)، لە ئەرجەنتین (یەک ملیۆن و ٦٢ هه‌زار و ٩١١) و لە کۆڵۆمبیا (یەک ملیۆن و ٤٧ هه‌زار و ١٧).
لە تورکیا تا نۆی تشرینی دووەم ٣٤٠ هەزار و ٢٨٦ توشبوو پەتاکە چاکبوونەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا، تا ئێستا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا بڵاوبووەتەوە.
لە کاتێکدا ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٥١ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٦٨ هه‌زا كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.