Betül Yürük
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
نەتەوەیەکگرتووەکان-AA
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیاری دووەمی کە بانگەوازی کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی و گەیاندنی ھاوکاریی زیاتر بۆ کیێڤ دەکات، بە ١٤٠ دەنگ لەبەرامبەر پێنج دەنگ پەسەندکرد.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرلەنوێ دەستی بە دانیشتنی نائاسایی بۆ راکێشانی سەرنج بۆسەر لێکەوتە مرۆییەکانی شەڕی ئۆکراینا کردەوە.
بڕیاری دووەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ١٩٣ ئەندام پێکدێن، کە بانگەوازی کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی و گەیاندنی ھاوکاریی زیاتر بۆ کیێڤ دەکات، بە ١٤٠ دەنگ لە بەرامبەر پێنج دەنگ پهسهند كرا و ٣٨ وڵاتیش دەنگیان نەدا. توركیا به بهڵێ دهنگی دا.
ھەریەک لە رووسیا، بێلاڕووس، کۆریای باکوور، ئێریتیریا و سووریا لە دژی بڕیارەکە وەستانەوە و چینیش دەنگی نەدا.
بهوشێوهیهش کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیاری دووەمی کە فشارەکانی سەر رووسیا زیاد دەکات و پەراوێزخستنی دیپلۆماسیی رووسیا قوڵتر دەکاتهوه، پەسەندکرد.
لە بڕیارەکەدا، سەرنج بۆ ئەوە راکێشراوە کە ھێرشەکانی رووسیا "ئەنجامی مرۆیی بە رێژەیەک لێکەوتووەتەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندین دەیەیە لە ئەورووپا نەیبینیوە".
لە بڕیارەکەدا، بانگەوازی رووسیا کراوە کە کۆتایی بە ھێرشەکانی بھێنێت و سەرجەم ھێزەکان "دەستبەجێ و بەبێ مەرج" لە ئۆکراینا بکشێنێتەوە و سەرکۆنەی ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر شوێنەکانی نیشتەجێبوون، مەدەنییەکان، رۆژنامەوانان، خوێندنگە و نەخۆشخانەکان بە تایبەتی لە ماریۆپۆڵ و رفاندنی بەرپرسە خۆجێییەکان کراوە.
ههر لە بڕیارەکەدا، ئاماژە بە نیگەرانیی قوڵ لە بەرامبەر دۆخی مرۆیی لە ئۆکراینا کە تادێت بەرەو خراپبوون دەچێت و کوژرانی مەدەنییەکان و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بانگەوازی ناردنی ھاوکاریی زیاتر بۆ ئۆکراینا و چاکردنی دۆخی مرۆیی لە وڵاتەکە، کراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەفریقای باشوور، پێشنیازی دەنگدانی لەسەر پرۆژە بڕیارێکی مرۆیی دیکە لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە باسی لە بهرپرسیارێتی جەنگی ئۆکراینا نهكردبوو، بەڵام كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رەزامەندی لەسەر دەنگدان لەسەر پرۆژەبریارەکە نەدا.
ھەرچەندە پابەندبوون بە بڕیارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانهوه نەبێت بەڵام قورسایی سیاسیی ھەیە و ئەو بڕیارانە ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشاندەدات.