Mustafa Deveci
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
قودس - AA
سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل بینیامین نەتانياهو، خۆى دزييەوە لە وڵامدانەوەى پرسیارێك لهبارهی هەواڵەكانى كۆبوونهوهی لەگەڵ شازادەى جێنشينى سعووديە، محەمەد بن سەلمان، كە له ميدياكانى ئيسرائيلدا بڵاوبووەتەوە.
بینیامین نەتانياهو لە كۆبوونەوەى پارتى ليكوود-دا هەڵسەنگاندنى بۆ بابەتەكانى رۆژەڤ كرد.
نەتانياهو لەبارەى دەنگۆكانى چوونى بۆ سعووديە و كۆبوونهوهی لهگهڵ شازادەى جێنشينى سعووديە، محەمەد بن سەلمان، رایگهیاند: "چەندين ساڵە لێدوانم لەسەر ئەو جۆرە بابەتانە نەداوە و ئێستاش نايدەم. چەندين ساڵە لهپێناو بەهێزكردنى ئيسرائيل و فراوانكردنى ئەڵقەى ئاشتى، خۆم لە هيچ شتێك نەشاردووهتەوە".
ميدياكانى ئيسرائيل بڵاویانكردەوە، دوێنێ نەتانياهو بە نهێنى چووەته شارى نيۆم لە سعووديە و لەوێ كۆبوونەوەيەكى سێ قۆڵى لەگەڵ هەريەك لە شازادەى جێنشينى سعووديە، شازادە محەمەد بن سەلمان و وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا مايك پۆمپيۆ ئەنجامداوە.
لاى خۆيەوە وەزيرى دەرەوەى سعووديە، فەيسەڵ بن فهرحان ئال سعود، كۆبوونەوەى نێوان بن سەلمان و نەتانياهوی بە درۆخستەوە.