Heman Hussein Yaseen
31 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
پاریس - AA
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پاریس بەرێوەچوو.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن بابەتی سووریامان تاوتوێ کرد و پەیوەندییەکانی وڵاتانی دراوسێش تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو. وھەروەھا ماکرۆن دەیەوێت بزانێت رۆڵی فەڕەنسا لە سەقامگیری عێراقدا چێ بێت".
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "سەرۆکی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامی پشتگیریی وڵاتەکەی کردووەتەوە و پیرۆزبایی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کردووە بۆ ئەو پێشوازییەی کە لە پاپا فرانسیس کرا".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتیشی:"ئەو مامەڵەیەی کە بەغدا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەیکات لە سیستەمی فیدراڵی دونیادا نییە".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "فەڕەنسا ئامادەیە یارمەتی عێراق بدات لە رووی دابینکردنی سەقامگیریی ئەمنیی، سیاسیی و ئابووریی".