Hakan Çopur,Yılmaz Öztürk
14 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2023
واشنتۆن – AA
ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمریکا، جۆن کێربی ڕایگەیاند کە نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە ھێرشەکانی ئیسرائیل سەر غەززە، گەیاندووەتە تەل ئەبیب.
جۆن کێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە سوپای ئیسرائیل لە ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە، وردتر مامەڵە بکات بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی نەبنە قوربانی.
گوتیشی: "بەردەوام ھانی ئیسرائیلییەکان دەدەین کە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن، لە ھەمان کاتدا دان بەوەدا دەنێین کە لە ٧ی تشرینی یەکەمدا، حەماس دەستیکرد بە ئەنجامدانی ھێرشەکان ".
باسی لەوەیش کرد کە سوپای ئیسرائیل لە ھێرشەکانی بۆسەر بزووتنەوەی حەماس بەردەوام دەبێت، بەڵام زۆر گرنگە کە ئسرائیل لە کاتی ئەنجامدانی ھێرشەکانیدا، خەڵکی نەکاتە ئامانج.